Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی بولگاریا لەوانەیە کوردێکی سوید ڕادەستی تورکیا بکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 juni 2013 kl 13.27
کوردە گیراوەکەی بولگاریا
(5:14 min)
ئەم وێنەیە تەنیا بۆ ڕازاندنەوەی بابەتکە دانراوە ... Foto: Ila-fängelset

کوردێکی پەنجا و یەکساڵەی باکوور کە لە ساڵانی ٨٠وە لە بەر چالاکیی سیاسی پەڕیوەی سوید بووە، چوارشەممەی ڕابردوو کاتێ بۆ پشووی هاوین و لەگەڵ چەند ئەندامیکی بنەماڵەکەی چووبووە بولگارستان، لە فڕۆکەخانەی ڤەرنا دەردەست کرا. بنەماڵەکەی لە سوید دەڵێن دەستی حوکوومەتی تورکیا لەم ڕووداوەدا هەیە و نیگەرانی ئەوەن ڕادەستی ئەم وڵاتە بکرێتەوە. وەزارەتی دەرەوەی سوید هەوڵی وەدەستخستنی زانیاریی زیاتر لەمبارەوە دەدات.

کچی ٢٠ ساڵەی ئەم پیاوە کوردە دەگێڕێتەوە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کاتێ باوک و دایک و سێ خوشک و براکەی بۆ تێپەراندنی دوو هەفتە پشووی هاوین لە فڕۆکەخانەی ڤەرنا لە بولگاریا دابەزین، لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دران و باوکی دەردەست کرا. پەنجەمۆریان لێوەرگرت، وێنەیان گرت و راستەوخۆ بردیانە گرتووخانەوە.

ئەم پیاوە هاووڵاتیی تورکیا و سویدە و لە کێشەی کورد لە تورکیادا چالاک بووە. پۆلیسی بولگاریا ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی یا شەممە ـ واتا سبەینێ یا دووسبەی ـ وەڵامی یەکجاریی خۆی لەسەر ڕادەستکردنەوەی ئەم گیراوە بە تورکیا یا خود گەڕاندنەوەی بۆ سوید دەدات.

باڵوێزخانەی سوید لە بولگاریا زۆر زوو لەم کێشەیە ئاگادار کراوەتەوە و ئێستا پاش گوشارێکی زۆر لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پارێزەرێکیان بۆ گرتووە. جارێکیش خۆیان سەریان لێداوە.

وەزارەتی دادی سوید لە وەڵامی ئەو پرسەی ئێمەدا کە چ کارێک بۆ ئەم گیراوە دەکات لە نامەیەکدا دەنووسێ: "کاتێ باسی ڕادەستکردنەوە لە بولگاریاوە بۆ تورکیا بێ ئەوا ئەم پرسە ئەم دوو وڵاتە دەگرێتەوە. سوید خۆ لە کاروباریان وەرنادا ئەوە نەبێ کە ئەگەر پێویست بێ ڕاوێژکاری بکات. لە وەها حاڵێکیشدا ئەوە ئەرکی وەزارەتی دەرەوەیە."

وەزارەتی دەرەوەی سویدیش لە ڕێی بەرپرسی چاپەمەنییەکەی یواکیم ئێدڤاردسۆن رەیمار بە زایەڵەی گوت کە ئەوان ناتوانن لەبەر دوو هاووڵاتیی کارێکی تایبەت لەم پێیەدا بکەن و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە ڕۆژی هەینی یا شەممە، بەرپرسانی بولگاریا بڕیاری خۆیان بدەن تا ئەوانیش بەم پێیە کردەیەک ئەنجام بدەن، یا بیرێک لەم کێشەیە بکەنەوە.

کچی ئەم گیراوە بۆی باس کردین کە ئیستا وەزارەتی دەرەوە وەڵامی تەلەفۆنەکانی ناداتەوە و داوای لێکردوون کە جارێکی دیکە تەلەفۆن نەکەنەوە. تەنیا داوای بنەماڵەی ئەم گیراوە لە بەرپرسانی سویدی ئەوەیە کە یارمەتیی بەردرانی بدەن و بەری ڕادەستکردنەوەی بۆ تورکیا بگرن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".