Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆ یەکمجار لە سویدا کەسێک بە تاوانی کۆمەڵکوژی سزای درا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 juni 2013 kl 15.44
En kyrkogård med offer för folkmordet nära Kigali, Rwanda. Foto: Paul Chiasson/Scanpix.

بۆ یەکمجارلە مێژووی سویدا کەسێک بە تاوانی کۆمەڵکوژی سزای هەتاهەتایی درا. ئەو کەسە پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵە بە ناوی ستانیسلاس مبانێناندێ کە بەڕەگەز خەڵکی ڕوواندایە، بەڵام ناسنامەی سویدی هەیە.

پەپێی بڕیاری دادوەر ستانیسلاس دەستنیشان کراوە بەوکەسەی کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ڕۆژئاوای ووڵاتی ڕوواندا سەرپەرشتی کۆمەڵکوژی کردووە. لەو ساڵە دا بە دەیان هەزار هاوڵاتی بێتاوان لە وڵاتەدا کوژراون.

  هیچ بەڵگەیەکی تەکنیکی لە بەردەستی دادگادا نەبووە، بەڵام دادگا پشتی بە شاهید بەستووە بۆ سزادانی ئەم کەسە. ستانیسلاس لای خۆیەوە ئەوو تاوانانەی کە خراونەتەپاڵی رەتیدەکاتەوە. جێگەی ئاماژەیە کە لەلایەن دادگاوە ستانیسلاس تاوانبارە بە تاوان دژبە مرۆڤایەتی، هەستان بە کوشتنی هاوڵاتی سڤیل، هەوڵدان بۆ کوشتن و دەستگیرکرندی خەڵک.  

سەرۆکی دادگا تۆماس زاندەر ڕوونی کردەوە کە تاوانەکان زۆر گەورەبوون دەڵێت.

  - تاواناکان هێندە گەورەبوون ئێمە هیچ سازایەکی ترمان لەبەردەستا نەبوو بۆ ئەوی کە قەبارەی سزاکە بگۆڕین.  ڕاستە کاتی زۆر بە سەردا تێپەڕیووە، بەڵام بۆ ئەو تاوانانە تەنها سزای هەتاهەتایی هەیە کە ئێمە بتوانین سزای لەسەر بدەین.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".