Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرێک لە بێکاران لە قۆناغی سێیەمی کاردۆزینەوەدا قەتیس دەمێنن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 juni 2013 kl 16.36
foto: scanpix

تەنها یەک لە دەی بێکاران لە قۆناغی ناسراو بە (Fas3) یاخود قۆناغی کاردۆزینەوە بە بێ پشتگیری دەوڵەت کاریان دەست کەوتووە. لەهەمان کاتدا نیوەی ئەو بێکارانەی لە بەرنامەی گەرەنتی کار و گەشەپێدان (jobb- och utvecklingsgarantin) بەشدران یارمەرتی پێویستییان لە کاردۆزگە وەرنەگرتووە. ئەمە ڕاپۆرتێکی نوێی ئینستیتیوتی سیاسەتی بازاڕی کار و خوێندن نیشانی داوە کە ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا.

سارا مارتینسۆن یەکێک لە نوسەرانی ئەو ڕاپۆرتە سەرسوڕماو نییە لە دەرئەنجامی ڕاپۆرتەکە و دەڵێت ژمارەیەکی زۆر مەرجەکانی دامەزراندنیان تێدا نییە.

ئینستیتیوتی هەڵسەنگاندنی سیاسەتی بازاڕی کار و خوێندن (arbetsmarknadspolitisk och utbildningspolitisk utvärdering, IFAU) بەدواداچوونی بۆ 250 هەزار کەس کردووە کە ماوەیەکی زۆرە بێکارن و لە بەرنامەی ناسراو بە بەرنامەی گەرەنتی کارو گەشەپیدان لە ماوەی ساڵانی 2007 بۆ  2012 لە کاردۆزگە  تۆمار کراون، بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو بێکارانەی ماوەیەکی زیاتر لەو بەرنامەیەدا ماونەتەوە کەمتر شانسی کاروەرگرتنیان هەبووە. بۆ نموونە زیاد لە سێ لەدەی ئەو کەسانەی لە بەرنامەی کارو گەشەپێداندا بوون پێش ئەوەی بگەنە قۆناغی سێیەمی واتە قۆناغی ناسراو بە فاس ترێ بەبێ یارمەتی دەوڵەت کاریان دەستکەوتووە، لەبەرامبەردا ئەوانەی کە چووبوونە قۆناغی سێیەمەوە تەنها یەک لە دەیان بێ یارمەتی دەوڵەت کاریان وەرگرتووە. یارمەتی دەوڵەتیش بۆ نموونە کاری دەستپێکردن (Nystartjobb) کاری یەکەم هەنگاو (instegsjobb) یاخود موچەی کۆمەک (lönebidrag).

هەر لە دەرئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی سیاسەتی بازاڕی کار و خوێندن دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو بێکارانەی لە بەرنامەی گەرەنتی کارو گەشەپێدان لە کاردۆزگە تۆمار کراون پێش ئەوەی بگەنە قۆناغی سێیەمی بەرنامەکە واتا فاس ترێ یارمەتی دروستیان بۆ کاردۆزینەوە وەرنەگرتووە سارا مارتینسۆن یەکێک لە نوسەرانی ڕاپۆرتەکە دەڵێت سەرم لەم کارە سوڕماوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە حەوت لە دەی بێکاران ئەو ڕاهێنان و یارمەرتییەیان دراوە  کە مافی خۆیانە وەریگرن.،  بۆیە سارا مارتینسۆن دەڵێت سەرسوڕماوم چونکە بەپێی بڕیاری دەوڵەت هەموویان دەبێت ئەو مافانە وەرگرن.

بەپێی ئەو ڕاپرسییەی کە بەشێکە لە ڕاپۆرتەکە نیوەی ئەو کەسانەی کە وەڵامییان داوەتەوە و لە قۆناغی سێیەمی بەرنامەی گەرەنتی کار و گەشەپێداندان نیوەیان دەڵێن پێش ئەوەی بگەنە قۆناغی سێێەم یارمەتی نەدراون نە کاری نوێ بدۆزنەوە نە ڕێی پەیوەندییان لە گەڵ خاوەنکاراندا  بۆ خۆشکراوە، سارا مارتینسۆن دەڵێت ژمارەی یارمەتینەدراوان زۆرە.

هەر لە هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە کە سێ لە سەر چواری ئەو کەسانەی گەشتوونەتە قۆناغی سێێەم لەو سەرقاڵیە ڕازین کە بۆیان دۆزراوەتەوە، ئەمەیان لەلایەن باشە بەڵام خراپیشە بەڕای مارتینسۆن،

-  کێشەکە ئەوەیە کە ئەگەر لە قۆناغی یەکەم و دووەمی بەرنامەی گەرەنتی کارو گەشەپێدان یارمەتی نەدرێیت کار بدۆزیتەوە ئەوا مەترسی ئەوە هەیە کە لە قۆناغی سێێەمددا بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە. هەرچەندە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەمان بەوە نەداوە بەڵام مەترسی ئەوە هەیە کە ئەوانەی دەگەنە قۆناغی سێێەم لەوێدا بێکار قەتیس بمێنن. سارا مارتین سۆن دەڵێت.

 جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی مانگی مایدا نزیکەی 100 هەزار بێکار لە بەرنامەی گەرەنتی کارو گەشەپێدان تۆمار کرابوون. 34 هەزاریان لە قۆنا‌غی سێێەمدان، جێی باسە لەو کاتەوەی دەوڵەت بەرنامەی گەرەنتی کارو گەشەپێدانی داناوە واتە لە ساڵی 2007 ەوە ژمارەی تۆمارکراوان لە زیاد بووندایە.  خەرجی ئەو بەرمانەیە لەسەر دەوڵەت لەماوەی ساڵی ڕابوردوودا نزیکەی 13 ملیارد کرۆن بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".