Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەرجیی سەیرکردنی تەلەفزیۆن کۆمپیوتەریش دەگرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 juni 2013 kl 09.52
Foto: Patrick Sörquist/Scanpix

ئەو کەسەی تەلەفزیۆنی نییە بەڵام کۆمپیوتەرێکی لە ماڵەوە هەبێت دەبێت کرێی بەکارهێنانی تەلەفزیۆن بدات (TV avgift). ئەمە هەڵسەنگاندنی ژووری دادوەریە لە شاری لولیۆ کە لە 19 سکاڵای کۆڵیەوەتەوە سکاڵاکانیش دژ بەو مەرجە نوێیەی دەستگەی (Radiotjänsten)ە کە لە ماوەی ئەمساڵدا ڕایانگەیاند و داوا کرا چیتر سەیرکردنی تەلەفزیۆن لە ڕێی کۆمپیوتەرەوە بۆ ئەو کەسانەی تەلەفزیۆنیان لە ماڵەوە نییە خۆڕایی نەبێت.

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ژووری دادوەری (kammarrätten) دەڵێن هەرچەندە کۆمپیوتەر بۆ ڕاپەڕاندنی کاری دیکە بەکار دێت بەڵام لە حاڵی حازردا بۆ سەیرکردنی بەرنامەکانی تەلەفزیۆنیش بەکار دێت هەر بۆیە دەبێت هەقەکەی بدرێت.

جێێ باسە هێشتا بە سەدان سکاڵا دژ بەو مەرجە نوێیە بەرێوەیە دادگا لێیان بکۆڵێتەوە تێیاندا سکاڵاشە سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ ئەو مەرجە موبیلتەلەفۆن و پەڕەی ئەلەکترۆنیش (läsplattor) دەگرێتەوە یان نا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".