Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بۆری هەڕەشەی یاسای کۆتە دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 juni 2013 kl 11.39
Anders Borg. Foto: Henrik Montgomery/Scanpix.

وەزیری دارایی ئەندەرش بۆری دەڵێت ژمارەی ژنان لە سەرۆکایەتی کۆمپانیا بازرگانی و پیشەسازییەکاندا هێندە کەمن پێویست بە یاسای کۆتە (könskvotering) دەکات واتا دیاریکردنی ڕێژەیەکی تایبەت بۆ ژنان لە سەرۆکایەتییەکاندا، بۆری لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) نوسیوویەتی زیادکردنی ژمارەی ژنان لەو پۆستانەدا باش ناچێتە پێش بەڵام چیتر ئەرگومێنتەکانی نەیارانی یاسای کۆتە چیتر کاریگەری نییە.

هەرچی سۆسیالدیموکراتەکانە لە زاری وتەبێژی سیاسەتی بازاڕی کارەوە ئیلڤا یوهانسۆن باوەڕیان بەم قسانەی ئەندەرش بۆری مۆدێرات نییە و دەڵێت ئەوە لە خەمی یەکسانی ژن و پیاودا نییە بۆری داوای زیادکردنی ژمارەی ژنان لە سەرۆکایەتی کۆمپانیاکاندا دەکات بەڵکە خەمی لە دەستدانی دەنگی ژنانیەتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

جێی ئاماژەیە ژمارەی ژنان لە سەرۆکایەتی کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی و بازرگانی لە کەمبوونەوەدایە، بەپێی فۆندی خانەنشینی (Andra AP fonden) ڕێژەکە ئێستا وەک ساڵی 2010ی لێ هاتۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".