Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێگەی دیاریکردنی تەمەنی پەناخواز ڕەخنەی لێ گیراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 juni 2013 kl 14.36

سەرۆکایەتیی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنە لەو ڕێگەی تاقیکردنەوەیە دەگرن کە دەستگەی کۆچ بۆ دیاریکردنی تەمەنی ڕاستەقینەی پەناخوازە منداڵەکان دەیگرنە بەر. ئەو رێگەیە دژ بە ڕێنماییەکانی ئێمەیە کە بەو پێیە دەبێت پزیشکێکی منداڵان تەمەنی پەناخوازەکە دیاری بکات و لەگەڵ وێنەی پشکنینی پزیشکی تایبەت بە ئەشعە یاخود (X-ray) بەراوردی بکات و بڕیار لەسەر تەمەنی پەناخوازەکە بدرێت.

بەڵام ئەوەی تا ئێستا لە دەستگەی کۆچ پەیڕەو کراوە ئەوەیە کە کارمەندی دەستگەکە لە سەر هەڵسەنگاندی پزیشکی ئەشعەکە و لەسەر بنەمایەکی هەڵە نزیکەی دوو بۆ چوار ساڵێک جیاوازی تەمەنی پەناخوازەکە ساغ دەکەنەوە بێ ئەوەی پزیشکی منداڵان پشکنینی ئەنجام دابێت. دەستگەی سەرۆکایەتیی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن لە هەوڵی خستنە کاری ڕێکەی زانستیدان لەو جۆرە هەڵسەنگاندنانەدا.

  

جێی باسە ساڵانە نزیکەی 10 هەزار مێرمنداڵ داوای پەناخوازی لە وڵاتانی ئەورووپی دەکەن کە زۆرینەیان لە ئەفغانستان و سۆماڵەوە دێن کە بەهۆی دەیان ساڵەی جەنگەوە و ناسەقامگیری دەستگە دەوڵەتییەکان بەڵگە و ناسنامەکانیان لە ئەورووپادا جێی متمانە نین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".