Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

توشبووانی شێرپەنجەی مەمک زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 juni 2013 kl 14.59
foto:scanpix

ژمارەی توشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا لە سویددا بە لەسەدا 20 زیادی کردووە، ساڵانە نزیکەی 8000 دیاگنوسی شێرپەنجەی مەمک وەردەگرن و ساڵ بەساڵ ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە، ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەی (Sydsvenskan) بڵاو کراوەتەوە و تێیدا سینێ بۆریکڤیست مامۆستای بواری ئۆنکۆلۆگی لە زانکۆی لوندەوە دەڵێت هیچ گومان نییە لەوەی کەسانێکی زیاتر توشی ئەو نەخۆشییە دێن و دەبێت کار بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن.

هۆکاری زیادبوونی ئەو نەخۆشییە لەلایەک پیربوونی دانیشتوانە و لەلایەکی دیکەش زیادبوونی پشکنینی ناسراو بە مامۆگرافییە کە ژمارەی توشبووان دەخاتە ڕوو هەروەها گۆڕانی شێوازی ژیانە بە پێی سەرچاوەی لێکۆڵەوەر.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".