Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مانگرتنی شۆفێرانی ئوتووبوس چەند شارێکی تری سویدی گرتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 24 juni 2013 kl 16.04
Foto: Scanpix Montage: SR

مانگرتنی شۆفیرانی ئوتوبووس چەند شارێکی ترلە سویدا تووشی گرفتی هاتووچۆ بوون دەکەن. بۆ نمونە لە شاری هالمستاد کە ٢٢٠ شۆفێر ئەمڕۆ دەستیان کرد بە مانگرتن. ئەمە ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە هەموو ئوتوبوسەکانی ناوخۆی ئەو شارە لە گاراژدا بووەستێنرێن.

 لە شاری یوێنشۆپینگ کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری و فیتەری کە زۆربەی ئەو کارمەندانە سەر بە سەندیکای کۆموناڵن کە ڕێکخراوەی  تایبەتی  شۆفێرئوتوبووسەکانە دەستیان کردووە بە  مانگرتن. ئەگەر ئووتووبووسەکان لەلایەن کارمەندانی ئەو بەشەوە پاکنەکرێنەوە خزمەت نەکرێن ئەوا هەنگاو هەنگاو ئوتوبووسەکانی ئەو شارەش ئەوەستێت. شاری ئوێستەرشوند و شاری یاڤلەش هەمان شێوەی شاری یوێنشۆپینگە. لە شاری نۆرشوێپینگ هەموو هێڵەکانی قیتار spårvagn ئەوەستێندرێت.  لە  سترێنگنێس شۆفێری چەند هێڵیکی ئوتوبووس مان دەگرن و لە شاری ڤێسترۆس کارمەندانی بەشی خزمەتگوزار و فیتەری ئەوانیش ماندەگرن.

لە ١٩ ئەم مانگەوە ١٠٠٠ شۆفێر لە ستۆکهۆڵم ، سوێدەرتێلیە و ئومیۆ مانیان گرتووە. لە دووێنێ شەویشەوە نزیکەی ٨٠٠ شۆفیری دیکە لەو ٦ شارەی دیکەش مانیان گرتووە . ئەگەر بێت ئەو دوولایەنە واتە سەندیکای کۆمۆناڵ Kommunal کە ڕێکخراوەی تایبەتی شۆفێرئوتوبووسەکانە و رێکخراوی خاوەنکارەکان Bussarbetsgiverna   ڕێکنەکەون هەتاوەکو ٢٩ ئەم مانگە ئەوا مانگرتنی شۆفیرانی ئوتوبووس چاوەروان دەرکرێت بەرفراونتر ببێت و شارەکانی تری سووید بگرێتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".