Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گروپە ڕاستڕەوە توندئاژوەکان چالاکتر بوون

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 25 juni 2013 kl 10.11
foto:scanpix

گروپی دژە بیانی و گروپە ڕاستڕەوە توندئاژوەکان لە سویددا چالاکتر بوون بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی (Expo) کە لە پرسی چالاکی ئەو گرووپانە دەکۆڵێتەوە کە ئادیۆلۆجیای ڕەگەزی نەتەوەیی ڕێبازیانە. بەرفراوانبوونی چالاکییەکانیشییان لە بواری بڵاوکردنەوەی زانیاریی و ڕاهێنانی کادر هەروەها پۆستەر هەڵواسیندایە.   

دامەزراوەی ئێکسپۆ کە لە پرسی ڕەگەزپەرستی و ڕێبازی دژەبیانی (Högerestrema och främlingsfientliga)دەکۆڵێتەوە لە هەموو ئەو چالاکییە بەرنامەبۆداڕێژراوانە کۆڵیوەتەوە کە گروپە توندڕەوە توندئاژوەکان ئەنجامی دەدەن، دەرکەوتووە کە لە ماوەی ساڵی 2012 دا چالاکییان بە لەسەدا 24 زیادی کردووە سویدییەکان (Svenskarnas parti).                  

سڤێنسکەرناس پارتی تا دێت دەسەڵات و چالاکییەکانی لە بواری ئادیۆلۆجیای ڕەگەزپەرستانە زیاد دەکات و ئەندامانی گروپ و پارتە توندڕەوەکانی دیکە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، دالسبرو دەڵێت.

 لە ساڵی 2008ەوە گروپە توندڕەوە توندئاژوەکان گورجوگۆڵی و چالاکی وەک ئەم دواییەیان بەخۆوە نەبینیوە بەتایبەت پارتی سڤێنسکەرناس پارتی کە دەستگەی ئاسایشی سویدی لەسەر بزووتنەوەی توندڕەوی ناسراو بە بزووتنەوەی هێزی سپی (vit makt rörelse) دەناسێنێت. یەکێک لە هۆکارەکانی چالاکبوونی ئەم گرووپانە بەڕای دالسبرو نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانە.

-  دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی کۆمۆنەکاندا واتا ساڵی داهاتوو پێ قاییم بکەن و 10 کورسی ببەنەوە وەک ئەوەی لە ساڵی 2010 لە هەڵبژاردنی کۆمۆنەکاندا کورسییەکیان بەدەست هێنا.  مەترسی بردنەوەی ئەو کورسییانە ئەوەیە کە چەندە ئەندامێتی لەو دامەزراوانەدا بەدەستبهێنن کە هاوڵاتییان بە نوێنەری خۆیان هەڵیان بژاردون هێندە کلتوری سیاییان بەهێزتر دەبێت.

جێی باسە لێکۆڵینەوەکەی دامەزراوەی ئێکسپۆ پشتی بەو زانیارییانە بەستووە کە گرووپە توندڕەوە توندئاژووەکان خۆیان لە ڕێی ماڵپەڕە ئەلەکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئینتەرنێتییەکانەوە بڵاویان کردوونەتەوە هەربۆیە لێکۆڵەوەرانی ئێکسپۆ دەڵێن پێوانەکردنی ئەو چالاکییانە ئاسان نەبوو هەروەها ئاماژە بەوەش دەدەن کە دەرئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە نابێت وەک ژمارە و ڕێژەی سەقامگیر چاو لێ بکرێن بەڵکە زیاتر دەبێت وەک دیاریکردنی ئاڕاستە و ڕەوتەکەیان لەو ماوەیەدا چاو لێ بکرێت.

ئەوەی ڕاپۆرتە ساڵانەکەی ئێکسپۆ سەبارەت چالاکبوونی گروپە ڕاستڕەوە توندئاژوەکان دەریخستووە شتێکی ئاساییە و جێی سەرسوڕمانی هانس برون نییە کە لە (Kings College) لە لەندەن لە پرسی گروپە ڕادیکاڵەکان دەکۆڵێتەوە. ئەویش دەڵێت کە چالاکی و گورجبوونەی ئەو گروپانەی بەرچاو کەوتووە و دەڵێت هۆکارێک ڕەنگە ئەوە بێت کە ستراتیجییەتی کاریان گۆڕیوە.

- ئەو گروپانە هەوڵ دەدەنلەسەر هەمان شێوازی کاری پارتی ناسراو بە دژە بیانی سڤارییەدیموکراتەرنا (Sverigedemokraterna) کە ئێستا کورسیان لە پەرلەمانی سویددا هەیە  کار بکەن.

-   ئەوەشی دەیکەن ئەوەیە کە هەوڵ ئەدەن لە کار و هەڵسوکەوتە توندڕەوەکانیان کە جێی بێزاری خەڵکە کەم بکەنەوە و تا دێت خەباتەکەیان سەقامگیر و بناسینن. هانس برون دەڵێت ئەو گرووپانە دەبینن کە بوار بۆ گەیاندنی بیروباوەڕەکانیان هەیە و دەتوانن دەنگی خەڵکی ببەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەوە بکەن دەبێت کارەکانیان دوور لە توندڕەوی بێت و خاوێن و ڕێکوپێک بێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".