Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاپۆرتێک سەبارەت مافەکانی نەخۆش درایە دەوڵەت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 26 juni 2013 kl 10.26

ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەک بەناوی (Patientmaktsutredningen) سەبارەت بە نوێکردنەوەی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ساڵی 2015 درایە دەست وەزیری پرسی کۆمەڵایەتی یۆران هێگلوند، ئامانج لەو ڕاپۆرتە پێشنیازکردنە بۆ زیادکردنی دەسەڵات و مافەکانی نەخۆش لە بواری تەندروستیدا و هەروەها نەهێشتنی جیاوازی مامەڵە لەگەڵ نەخۆش و نەهێشتنی جیاوازی ئاست و چۆنییەتی خزمەتگوزارییەکان لە نێوان پارێزگا و ناوچەی جێنشینەکانی سویددا.

یوهان ئەسارسۆن لێکۆڵەوەر لەسەر ئەرکی دەوڵەت لە کەموکورتی بواری تەندورستی کۆڵیوەتەوە و دەڵێت ئەو یاسای تەندروستییەی کاری پێ دەکرێت هی ساڵی 1982 ەوە دەبێت نوێ بکرێتەوە، ئەو دەڵێت چەند پێشنیازێکمان کردووە کە ماف و دەسەڵاتی نەخۆش زیاتر بکرێت و بۆی هەبێت زانیاری ورد و دروست لەسەر تەندورستی خۆی بزانێت و لە بڕیار و دیاریکردنی جۆری خزمەتگوزارییەکاندا بەشدرا بێت.  هەروەها ئەوەشی کە نەخۆش مافی بدرێتێ شوێنی چارەسەرکردنەکەی هەڵبژێرێت، ئاخر بەڕای لێکۆڵەوەر ئەسارسۆن جیاوازی لە چۆنییەتی خزمەتگوزاری لە نێو پارێزگا و کۆمۆنەکانی سویدا هەیە و بواری تەندروستی سوید لە حاڵی حازردا وەک یانسیب (lotteri) وایە بەتایبەت کاتێک دێتە سەر پرسی چارەسەری ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجە، شەکرە یاخود نەخۆشی دیکەیان هەیە.

خزمەتگوزارییەکان بەپێی ئەوەی کە لە چ ناوچەیەک دەژیت، موچەکەت چەندە و ژنی یان پیاو دەگۆرێت، بۆنموونە ئەگەر کەسیک کە نەخۆشی دڵی هەیە کەسێکی خاوەن بڕوانامەی خوێندی بەرزبێت ئەوا خزمەتگوزاری باشتر و گرانتری بەر دەکەوێت وەک لە کەسێک کە پاشخانی خوێندنی نزم بێت، لەبواری چارەسەری نەخۆشی دەرونیشدا ئەو جیاوازییانە بەدی دەکرێت. ئەویش بەپێی ئەو بنکە تەندروستییەی لە ناوچەکەد اهەیە و ئەو ڕۆتینی کارانەی پەیڕەویان لێ دەکرێت.

هەر بۆیە لێکۆڵەوەر هەروەها داوا دەکات دەستگە دەوڵەتییەکانی تایبەت بە چاودێریی بواری تەندروستی دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو کەموکوڕییانە بخرێنە کار.

پێشنیازێکی دیکە ئەوەیە کە نەهێشتنی هەڵاواردن و جیاوازیی بکرێتە بەشێک لە بنەماکانی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لە بواری خوێندنی تایبەت بە تەندروستی. جا ئەوەی کە جیاوازی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیدا هەیە و پەیڕەوی لە یاساکانی یەکسانی ناکرێت پرسێکە بەردەوام لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکان جەختی لێ دەکەنەوە. ئەو کەموکورتییانە لە ناحەزی و نییەتی خراپی کارمەندانی بواری تەندروستییەوە نییە بەڵکە پەیوەندی بە نائاگاییەوە هەیە لەو ڕۆتینی کارانی  هەن و  پەیرەوینەکردنیان بەڕای ئەسارسۆن.

گرنگی ئەو لێکۆڵینەوە و پێشنیازەکان ئەوەیە کە پزیشک و کارمەندانی بواری خزمەتگوزاری تەندورستی بواریان بۆ بڕەخسێت کەموکورتییەکان ببینن بۆ نموونە لەو جیاوازییانە بکۆڵنەوە کە لە مامەڵە و چارەسەری ژن و پیاو، هەژار و دەوڵەمەند دەکرێت تا بتوانن چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

سەبارەت بە کاریگەری و دەرئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوە دەوڵەتییە یونا ئەسارسۆن گەشبینە.

-من پێم وایە ئەم لێکۆێنەوەیە کاریگەری باشی لەسەر باشترکردنی مافەکانی نەخۆش دەبێت چونکە لە دەمێکەوە لێ دەکۆڵینەوە بەڵام ئێستا زانیارییەکان ئاشکرا دەکەین و ئەوەش بۆخۆی لەگەڵ هەنگاوەکانی تردا دەرئەنجامی باشیان دەبێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".