Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەندامانی ژووری دادگاکانی سوید گۆڕانکاریان بەسەردا دێتت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 juni 2013 kl 14.29
Foto: Henrik Montgomery/Scanpix.

    لێکۆڵەرەوە  دەووڵاتییەکان کە سەبارەت بە ئەندامانی ژووری دادگاکانن Nämndemänensutredarna  لە حوکمەتی سویدا  پێشنیازیان کردووە کە شێوازی ئەوکەسانەی کە ئەندامی ژووری دادگاکانن Nämndemänen  گۆڕانکاری بەسەردا بێت. بۆ نمونە کەسانی بێلایەن بتوانن ببنە ئەندام لە ژووری دادگاکاندا.

تەنها لە %٤ هەوڵاتیانی سوید ئەمڕۆ ئەندامیی پارتە سیاسیەکانن، بەڵام هاوکات لەگەڵ  هەڵبژارندی پەرلەماندا پارتە سیاسیەکان ئەندامێکی خۆیان دەستنیشان دەکەن بۆ بە ئەندام بوون لە ژووری دادگاکاندا. ئەم دەستنیشان کراوەی پارتە سیاسیەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەنگی پێدەدرێت. یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان دەستنیشان کردنی ئەو کەسانەن کە گەنجن کار ئاسانیان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی لە ئەندامی ژووری دادگاکاندا بتوانن وەبگیرێن.

پێشنیاز کراوە کە ئەندامانی ژوورەکانی دادگای بەڕێوەبەرایەتی Kammarrätten، دادگای شکایەتکردنەوە Hovrätten  بەتەواوی نەمێنێت و ئەندامانی ژووری دادگاکانی سەرەتای Tingsrätten کەم بکرێنەوە. بۆنمونە ئەمرۆ لە ژووری دادگایەکدا سێ ئەندام هەیە. لیکۆڵەرەوە کان داوایان کردووە کە لە پاشە رۆژدا بکرێت بە دوو ئەندام، واتە لە ٨٣٠٠ ئەندام لە هەموو سویدا بکرێت بە ٥٢٠٠ ئەندامی  ژووری دادگاکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".