Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای نوێ لە یەکی مانگی داهاتوو ئەکەوێتە کار

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 28 juni 2013 kl 15.11

بە هاوکاری ئەم یاسا نوێیە ئەو منداڵانەی بێبەڵگەن ئەتوانن وەکو هەموو منداڵێکی ئاسای ئەم کۆمەڵگە بخوێنن.

هەر لە هامان یاسادا ئەو کەسانەی بێبەڵگەن ئەو مافەیان هەیە بۆنمنە، هەر وەکو ئەو پەنابەرانەی کەداوای مافی پەنابەریان کردووە چاوەڕوانی وەڵامی داواکەیان ئەکن لە نەخۆشخانە ئەتوانن چاودێری بکرێن و چارەسەریان بۆ بکرێت.

 ئەم یاسا نوێیە لە زۆر لاوە بە باشی پێشوازی لێکراوە. سەبارەت بە خوێندنی ئەو منداڵە بێبەڵگانە دەزگای نه‌ته‌وه‌یی کاروباری فێرگه‌کانی سوید Skolverket   لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئاستی زانیاری شارەوانیەکان سەبارەت بەم منداڵە بێبەڵگانە ئەنجامداوە. لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ڕێژەیەکی  زۆر کەم لەو شارەوانیانە ئەماددەن بۆ ئەوەی کە بە چی شێوەیەک و ئاستێک هاوەکاری ئەم منداڵە بێبەڵگانا بکەن.  یەکێک لە هۆکارەکان نەناسینی ئەم منداڵەنەو خێزانەکانیانە. لە کاتێکدا کە زانیاری لەسەریان نەبێت زۆر زەحمەت ئەبێت بۆ شارەوانیەکان کە بزانن لە چ ئاستێکدا خوێندنیان بۆ دابین بکەن.

چەندین یاسای دیکەی نوێ لە یەکی مانگی یولیەوە دەکەونە کار بۆ نموەنە، زۆربەی دووکان و رێگاکانی هاتووچۆ ئەتوانن  کامێرای چاوودێری داببنێن. خاوەن کەشتیە سویدیەکان کە لە ڕێگای دەریا بییانیەکانەوە  بازرگانی دەکەن لەبەر  ئەوەی ڕێگریان لێنەکرێت لە لایەن چەتەکانی دەریاوە ئەتوانن پاسەوانی چەکداریان هەبێت.

یاسایەک کە پشتر هەبووە و ئێستا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە، سزای ئەو کەسانەیە کە مناڵ بازن  Pedofil. ئەم یاسایە تووندتر کرایەوە. ئەو کەسانەی کە پێشتر هەڵدەستان بە ئەنجامدان لەم جۆرە تاوانە کە کەمترین سزاکەش شەش مانگ زیندانی دەیگرتنەوە، لەمەو دوا یەک ساڵ سزای زیندانی لەسەر هەمان تاوان دەیان گرێتەوە.

هەستان بە کڕینی سەێکس لەگەل منداڵدا  لە دەرەوەی وڵاتی سوید لە یەکی مانگەوە ئەو کەسە لە وڵاتی سویدا بە یاسای سوید بەبێ ڕەچاوکردنی یاسای ئەو وڵاتەی کە تاوانەکەی تیادا ئەنجامدراوە  سزا ئەدرێت.

گۆڕانکاری لە یاسای وێنەگرتندا گفتووگۆی زۆری لە سەر کراوە. بە پێی یاسا بەتەوای قەدەخەیە کە وێنەی کەسێک بگیرێت لەکاتێکدا ئەو کەسە لە شوێنی تایبەتی بێت بۆ نموونە ژووری خۆ گۆڕین یان لە ژینگەیەکی تایبەتدا بێت. لەو کەتەدا ئەوە هەستان بە ئەنجامی تاوانە، بەڵام ئەگەر مەبەستێکی ڕوون هەبێت لە وێنە گرتنەکادا بۆ نمونە کارێکی رۆژنامەوانی بێت ئەوە بە تاوان لە قڵەم نادرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".