Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەکانی یەکیەتیی ئەوروپا ڕەخنە لە گوێگرتنە نهێنییەکانی ئەمەریکا دەگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juli 2013 kl 11.27

ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانە سویدییەکانی یەکیەتیی ئەوروپا ناڕەزایی دژ بە دەستگەی ئاسایشی ئەمریکی (NSA) دەردەبڕن کە بە نهێنی گوێیان لە پەیوەندییەکانی دامەزراوەی یەکییەتی ئەوروپا گرتووە.  کریستۆفەر فیالنەر لە سەر لیستی پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان دەڵێت سەرم لەم کارە سوڕماوە و کارێکە بۆ پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان یەکیەتی ئەوروپا و ئەمەریکا باش نییە.

 -   لەلایەک سیخوڕیکردنی ئەمەریکا بەسەر یەکیەتیی ئەوروپاوە کارێکی خراپە، بەڵام ئەوەشی کە چەندین دانوستانی گرنگ بۆ هاوکاری لە نێوانماندایە کە ئیتر بەم کارە واتا گوێگرتنی نهێنی ئەو هاوکارییانە دەکەونە ژێر پرسیارەوە.

 ئەندام پەرلەمانی ئەوروپی لەسەر لیستی ژینگە کارل شلیتەر هاوڕای فیالنەری مۆدێراتە و دەڵێت جاسوسیکردنی ئەمەریکا بەسەر یەکیەتی ئەورووپاوە لە کاتێکدایە کە دانوستانی تایبەت بە بازرگانی ئازاد لە نێواندا بەڕێوەیە.   

 جێی باسە ڕۆژنامەی (Der Spiegel) ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە جاسوسیکردنەکەی ئەمەریکا بڵاو کراوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".