Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنە دەوڵەمەندەکان کەمتر پەناخواز وەردەگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juli 2013 kl 12.39

بیست لە کۆمۆنە هەژارەکانی سوید پێنج جار زیاتر لە بیست کۆمۆنە دەوڵەمەندەکان پەناخواز وەردەگرن، ئەمە بەپێی بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) و تێیدا هاتووە ئەو کۆمۆنانەی لەلایەن مۆدێراتەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن کەمتر پێشوازی لە پەناخواز دەکەن نموونەی ئەو کۆمۆنانە داندرید و لیدینگیۆ لە ستۆکهۆلم و ڤێللینگێ لە شاری مالمیۆ.

 وەزیری هاوگونجی ئێریک ئولێنهاگ بۆ رۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت دەڵێت بۆ پاراستنی سیستێمی هاوکاری و هاوپشتی  گرنگە هەمووان ئەرکی خۆیان بگرنە ئەستۆ و چیتیر کۆمۆنە دەوڵەمەندەکانیش پیسوازی لە پەناخوازان بکەن.

 جێی ئاماژەیە کە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت لە پرسی پێشوازی پەناخوازان لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا لە سەرجەم 290 کۆمۆنەکەی سوید وردبۆتەوە، بۆ ئەو پرسە لە ئاستی موچەی دانیشتووان و باجیان بەراورد کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".