Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەفتەی سیاسەت چۆن و لە پێناو چیدا؟

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juli 2013 kl 13.14
گرنگیی هەفتەی سیاسەت
(6:48 min)
Anders Ljungberg hevpeyvîna Hediye Güzel dike. wêne: Joel Hamberg

هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ته‌مووز (یوولی) له‌ سوید، به‌ هه‌فته‌ی سیاسه‌توانان به‌ ناوبانگه‌ که‌ جاری یه‌که‌م له‌ ساڵانی شه‌ستدا له‌ لایه‌ن ئۆلۆف پالمێ سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری سویده‌وه‌ ناوی ده‌رکرد که‌ وتاری هاوینه‌ی خۆی له‌ پشت لۆرییه‌که‌وه‌ له‌ ڤێسبی ده‌دا. دواتر له‌ ساڵی ١٩٨٢وه‌وه‌ وه‌زیری ئابووریی ئه‌و کاتی وڵات، شێل ئۆلۆف فێڵت و ئێریک ئۆسبرینک، سمینارگەلی ئابووریی حیزبی سوسیالدێمۆکراتیان له‌وێ به‌ڕێوه‌ ده‌برد. له‌م‌ ساڵانه‌ی دواییدا ده‌یان و سه‌دان ڕێکخستنی جۆراوجۆر و له‌وان حیزبه‌ بۆرژواییه‌کانیش له‌ هه‌فته‌ی ئه‌لمێدالندا به‌ شدار ده‌بن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر پێکدێنن. با ئه‌مه‌ش بێژم که‌ ئه‌لمێدالن، ناوی پارکێکه‌ له‌ ڤیسبی له‌ پارێزگای گۆتله‌ند که‌ به‌نده‌ری هه‌ره‌ کۆنی ئه‌م شاره‌ی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌.
یەکێ لەو سیاسەتوانانەی لەلایەن کۆمۆنی بوتشیرکاوە هاتۆتە دورگەی ڤیسبی بۆ بەشداری لەم هەفتەیەدا هدیە گوێزەلە کە سمینارێک لەسەر گەڕەکەکەیان لەوێ پێشکەش دەکەن و ئەو بەرپرسی چاپەمەنیی کۆمۆنەکەیە.

تارا توانا ئەندامی کومیتەی بازاڕی کاری ئەنجومەنی شارەوانیی ستۆکهۆڵم لە پارتی سوسیال دیموکرات لە سەر گرنگیی ئەم هەفتەیە دەدوێ!

هدیە گوێزەل لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئاخۆ دانیشتوانی بوتشیرکا ناڵێن بۆ پارەی باجی ئێمە بۆ سەفەر و شتی وا بەکار دێنن نەك بۆ چاکسازیی فێرگە و کاروباری دەرمانی و نەخۆشەوانی دەڵێ ئەمەش چالاکییەکی گرنگە و بۆ سەربەرزیی کۆمۆنەکەیە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".