Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە ٢٥ ساڵ ناسنامەی سویدی وەردەگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 juli 2013 kl 15.12
Foto: Malin Holmberg/Sveriges Radio Örebro

ئەو کەسانەی کە پێشتر لەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون ئەگەر لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەدا کاریان کردبێت یان کەسێک لە ڕێکخراوێک کە ئەو ڕێکخراوە دژبە دیموکراتی بەرنامەی بێت بە پێی یاسا پاش ٢٥ ساڵ ناسنامەی سویدی وەردەگرن.

بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی سویدی هەندێک لە تاوانەکانی دیکەش ئەتوانن ئەو کاتە ئاسایەی کە دانراوە بۆ وەرگرتنی رەگەزنامە کە سێ ساڵ هەتاوەکو پێنج ساڵە گۆڕانکاری بەسەردا بێت. بۆ نمونە، ئەگەرئەکەسە قەرزاری حوکمەت بێت و ناو نوسراو کرابێت لە فەرمانگەی دەستبەسەرداکردنی ماڵ و سامان Kronofogdemyndigheten ئەوا داوای خاوەن رەگەزنامە سویدیەکەی ڕەت دەکرێتەوە و لە پاش دانەوە قرزاکەش ئەبێت دوو ساڵ چاوەروانبیت. ئەگەر ئەو کەسە تاوانێکی ئەنجامدابێت و شەش ساڵ زیندانی گرتبێتیەوە ئەوا ئەبێت ١٠ ساڵ چاوەروانبێت بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی سوید. ئەندام بوون لە و ڕێکخراو  رژێمانەی کە دژبە دیموکراتی یان دژ بە مرۆڤایەتی تاوانیان ئەنجام داوە ئەبێت ٢٥ ساڵ چاوەڕوانبێت بۆ ئەوەی ببن بە خاوەن ڕاگەزنامەی سویدی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".