Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت بەنیازە کرێی بەرسەرەتایی زیاد بکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 juli 2013 kl 11.29
foto:scanpix

هەموو پارتەکانی حوکوومەتی لە هاوپەیمانی ڕاست جگە لە مۆدێراتەکان لەگەڵ ئەو پێشنیازەدان کە نرخی چآودێری منداڵان لە فێرگا بەرسەرەتاییەکاندا (maxtaxa) بەرز بکرێتەوە تا بەو شێوەیە ژمارەی کارمەندان زیاد بکرێت و ژمارەی منداڵان لە پۆلەکاندا کەم بکرێتەوە.   

سەرەتا مەسیحییەدیموکراتەکان و پارتی گەلی لیبرال لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا بوون پاشتر پارتی سێنتەریشی هاتە پاڵ، ئانی لیۆف سکرتێری ئەو پارتە دەڵێت کاتی بەرزکردنەوەی نرخی چاودێری بەر سەرەتایی (förskola) هاتووە.

-  ئانی لیۆف دەڵێ ماوەی دە ساڵە ئەو نرخە لە شوێنی خۆیدایە و ئیتر کاتی زیادکردنی هاتووە ئینجا بەرزکردنەوەی کوالیتی چۆنییەتی خوێندن کارێکە دایکوباوکانی فێرخوازیش پێیان خۆش دەبێت.

تەنها مۆدێراتەکان نەبێت لەبەرەی ڕاست کە دەڵێت لەبری بەرزکردنەوەی نرخی چاودێری با دەستگەی پشکنینی فێرگاکان (skolinspektionen) ئەرکی کەمکردنەوەی ژمارەی منداڵان لە پۆلەکاندا و زیادکردنی ژمارەی کارمەندانی فێرگای بەرسەرەتایی لە ئەستۆ بگرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".