Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆربەی دۆزەکانی تاوانی بەرتیلخۆری بە سزا دەگەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 juli 2013 kl 11.30

یەک لە پێنجی ئەو تاوانی بەرتیلخۆرییانەی دەدرێنە دادگا حوکمی سزایان لەسەر دەدرێت، بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە گەندەڵی کە دەستگەی بەرگرتن لە تاوان (BRÅ) ئەنجامی داوە و ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا.

دەستگەی بەرگرتن لە تاوان لە نزیکەی 700 دۆزی تایبەت بە گەندەڵی کۆڵیەوەتەوە لە ماوەی ساڵانی 2003-2011 و دەرکەوتووە کە باوترین جۆری بەرتیلخۆری پارە یاخود سەفەرە کە کەسێک لە کۆمپانیای تایبەتەوە هەوڵی بەرتیلدانی داوە بە کەسێک لە کەرتی گشتی سەر بە دەوڵەت بۆ نموونە کۆمۆن و پارێزگا.

لارش کورشێل بەرپرسی یەکە لە دەستگەی بەرگری لە تاوان بۆ کەناڵی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت دەڵێت خەڵکی پییان وایە کە لێکۆڵینەوە لە دۆزی گەندەڵی لە دادگادا بەهۆی سەختی دۆزینەوەی بەڵگە زەحمەتە بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".