Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەنگدەران جیاوازی لە سیاسەتی پارتەکاندا نابینن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 juli 2013 kl 09.59
Foto: Björn Larsson Rosvall/Scanpix

ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران پێیان وایە جیاوازیی سیاسی لە نێوان پارتەکانی سویددا زۆر کەمە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی لینێ (Linneuniversitet) کە بەنیازە ڕۆژی هەینی لە هەفتەی سیاسی ئالمێدالەن دورگەی ڤیسبی پێشکەش بکرێت.

ماگنوس هاگێڤی لێکۆڵەوەر ڕاپرسی لەگەڵ نزیکەی 1500 کەس کردووە کە نزیکەی نیوەیان لەسەدا 57 دەڵێن جیاوازی لە نیوان سیاسەتی پارتە سویدییەکاندا کەمە و لە سەدا 67 ی بەشداربووان دەڵێن جیاوازیی نێوان پارتەکان دەبێت ڕوونتر و گەورەتر بێت.

 ئەم بارودۆخە وا دەکات دەنگدەران کەم ببنەوە چونکە پێیان وایە زەحمەتە دەنگ بە پارتێک بدەیت کە سیاستی جیاوازی نەبێت لەگەڵ پارتەکانی دیکە.

-   پارتی دژە بیانی وەک سڤارییەدیموکراتەرنا بۆ نموونە سوود لەم بارودۆخە وەر دەگرن و پشتگیری دەنگدەران دەبەنەوە بەڕای ماگنوس هاگێڤی کاتێک سیاسەتی هەموو پارتەکانی دیکە لێک دەچن تەنها ئەمان نەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".