Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ناتۆ ڕاهێنان بە هێزەکانی سوید دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 juli 2013 kl 10.57

بۆ یەکەم جار سوید لەگەڵ هێزەکانی ناتۆدا ڕاهێنان دەکات، ئەمە پاش ڕازی بوونی سۆسیالدیموکراتەکان کە پێشتر دژ بەم کارە بوون، وەزیری هێزی بەرگری کارین ئێنسترێۆم پێشوازی لە ڕا گۆڕینەکەی سۆسیالدیموکراتەکان دەکات.

-  ئەمە پرسێکە دەمێکە حوکوومەت خواستییەتی و بەخێرهاتن لە پشتگیری سۆسیالدیموکراتەکانیش دەکەین، ئێنستریۆم دەڵێت ئەم ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ هاوکاری نێوان سوید و ناتۆ و بۆ بەهێزکردنی توانا و کارامەیی هێزە سەربازییەکانی سوید لەلایەن ناتۆوە.   

 (Nato Reaction Forces) یەکێکە لە بەهێزترین هێزەکانی ناتۆ کە ڕاهێنان لەسەر هێزی فریاگوزاری دەکات و وڵاتی فینلاندا ساڵی 2008 چووە ئەو هێزەی ناتۆوە و گەر سۆسیالدیموکراتەکان نەبوایە سویدیش زووتر دەچوە پاڵ ئەو هێزە. ئێستاش کە ڕەزامەندیان نیشانداوە ئیتر سوید لەگەل هێزی ناتۆدا لە ئەورووپا و ئەمەریکا خەریکی ڕاهێنان دەبێت.       

جێی ئاماژەیە سۆسیالدیموکراتەکان دەڵین بەشداری لەو ڕاهێنانە سەربازییانەی ناتۆدا دژ بە سیاسەتی بێلایەنی سوید نییە و هەرچەندە هاوکراییەکان قوڵتر دەبنەوە بەڵآم ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا هێشتا جێی باس نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".