Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بڕیاری داخستنی کەناڵی ڕۆژ تیڤی پەسەند کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 juli 2013 kl 14.22
foto:scanpix

ئەم نیوەڕۆیە دادگای تێهەڵچوونەوەی دانمارک (hovrätt) ڕایگەیاند کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردی ڕۆژ تێڤێ تاوانبارە بە پیشێلکردنی یاسای تیرۆر لە دانمارک و بەو پێیە پەخشی تەلەفزیۆنی ڕۆژ تێڤێ قەدەغەیە و ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لەو کەناڵە بە ملیۆنەها کرۆن تاوانە سزا دراوە.       

دادگا هۆکاری ئەم بریارە  دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆژ تیڤی لە بەرنامەکانیدا بە ئاشکرا پشتگیری لە هێزی چەکداریی پەکەکە کردووە کە دژ بە دەوڵەتی تورکیا دەجەنگێت و پشتگیریی ماددی ئەو ڕێکخراوەشی کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە لە یاسای دانمارکدا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی تۆمار کراوە.

جێی باسە یەکێک لە دادوەرانی دادگاییەکە دژ بە بڕیاری داداگا پێی وا بووە کە داخستنی ڕۆژ تێڤی و سزادانی دەبێتە هۆی سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە دانمارکدا بەڵام زۆرینە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگادا بوون. تا ئێستاش دیار نییە ئاخۆ سکاڵا دژ بەو بڕیارەی دادگای تێهەڵچوونەوە دەبرێتە دادگای باڵای دانمارکی یان نا.   

چاوەڕێ دەکرێت ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی داداگای دانمارک باس و گفتوگۆکان لەسەر پرسی ئازادی ڕادەربڕین گەرم بکات کە هەر لەو کاتەوەی دادگاییەکان دژ بە ڕۆژ تیڤی دەستی پێ کرد واتا لە ساڵی 2005 ەوە گفتوگۆکان لە ناو دانمارک و دەرەوەی ئەو وڵاتە بەردەوام بووە بۆ نموونە لە نێو کوردەکانی سویددا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".