Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بانکی گشتی سوودی قەرز کەمتر ناکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 juli 2013 kl 15.55
foto: scanpix

بانکی گشتی سوید (Riksbanken) سوودی سەرەکی (räporäntan) بێ کەمکردنەوە وەک خۆی دەهێڵیتەوە واتا لە سەدا (1,0)دەمێنێتەوە، هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوەیە کە گەشەی ئابووری لە سوید و جیهاندا لەگەڵ پێشبینییەکانی بانکی گشتیدا ڕۆشتووە و بەو شێوەیە پێویست بە کەمکردنەوەی سوودی قەرز ناکات بۆ گەشەپیدانی ئابووری.  

ستێفان ئینگڤێس بەرپرسی بانکی گشتی گەشبینە و بارودۆخەکە وەک هاتنی هاوین وەسف دەکات.

-  بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئێمە ساڵی داهاتوو هاوینە و ساڵی دوای ئەویش هاوینێکی گەرمە  

 لەبەرامبەر ئەم گەشبینییەی بەرپرسی گشتیدا هەردوو جێگرەوەکەی مارتین فلودێن و کارۆلینا ئێکهۆلم  خۆ بە دوور لەم بڕیارەی بانکی گشتی دەگرن و پێشبینی کەمکردنەوەی سوود بە لەسەدا 0.75 دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".