Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاساکانی نەشتەرگەریی جوانکاری دەگۆڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 juli 2013 kl 16.45
foto: scanpix

سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان (Socialstyrelsen) دەیەوێت یاسا وا بگۆڕێت کە تەنها کارمەندانی بواری تەندورستی بۆیان هەبێت نەشتەرگەریی جوانکاری و لێدانی دەرزی بۆتۆکس (Botox) ئەنجام بدەن.

ئەم پێشنیازە ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا و بۆ بەدواداچوون و پەسەندکردن دەرێتە دەست حوکوومەت، گۆڕانکارییەکی دیکە پاراستنی مافی نەخۆشە گەر هەڵەیەک لە نەشتەرگەرییەکەدا روو بدات. لارش ئێریک هۆلم بەرپرسی گشتی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان.

- لەبەرئەوەی دەمانەوێت نەشتەرگەریی جوانکاری ببێتە پرسی تەندورستی و پزیشکوانی ئاسایی بۆیە دەبێت جەخت لە مافی نەخۆشەکەش بکرێتەوە کە گەر دەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکەی بە دڵ نەبێت سکاڵآ بۆ بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی تەندروستی و چآودێری بنێرێت، لە حاڵی حازردا ئەو سکاڵایانە پشتگوی دەخرێن لەبەرەئەوەی وەک پرسی تەندورستی چاو لێ ناکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".