Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کارل بیلدت لە بارودۆخی میسر نیگەرانە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 juli 2013 kl 10.30
foto: scanpix

وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت دوای بریاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی موحەمەد مورسی نیگەرانی سەبارەت  بارودۆخی میسر دەردەبڕێت و دەڵێت ئەو گٶرانکارییانە جێی مەترسین و ڕەنگە گۆڕانکاریی داهاتوو پرۆسەی دیموکراتی بە لاڕێدا ببات، بیلدت هەورەها دەڵێت زەحمەت بزانرێت کە دوای ئەم گۆڕانکارییە چی ڕوو دەدات.

-  بەداخەوە ڕەنگە شتی چاوەڕواننەکراو ڕوو بدات و وڵات بخاتە بەر دووڕیانی دەستوری دیکە، بەڵام هێشتا زووە بۆ ساغبوونەوە لەسەر هەڵسەنگاندنێک، بیلدت دەڵێت میسر تەنها گەورەترین وڵاتی عەرەبی نییە بەڵکە پێشەنگیشیانە لە بواری فەرهەنگی، فیکر و مێژووشدا، جا گۆڕانکارییەکانی داهاتووی میسر واتا کاریگەری و گۆڕانکاری لە هەموو وڵاتانی عەرەبییدا.   

جێی ئاماژەیە بەرپرسی گشتی سوپای میسر دوێنێ ئێوارە لە تەلەفزیۆنەوە کۆتایی دەسەڵاتی مورسی سەر بە پارتی ئیخوان موسلمین ڕاگەیاند و دامەزراندنی حوکومەتێکی کاتی ناسیاسی تا کاتی هەڵبژاردنی نوێی سەرۆک و پەرلەمان ڕاگەیاند کە بەڕای سوپا ڕەنگە ساڵێک بخایەنێت.  

مورسی لە حاڵی حازردا زینداییە و وتەبێژی سوپای میسر دەڵێت ئامانج لە گرتنی مورسی بۆ لێپرسینەوەیەکی سەرەتاییە.

هەر ئەمڕۆش عەدلی مەنسور سوێندی یاسایی وەک سەرۆکی کاتی میسر خوارد، مەنسور سەرۆکی دادگای دەستورییە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".