Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوپای سوید ئامادەیە بچێتە سوریا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 juli 2013 kl 13.00

وەزیری بەرگریی سوید کارین ئێنستریۆم ئامادەیی سویدی وەک بەشدار لە هێزی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناسراو بە هێزی (Isaf)بۆ چوونە سوریا ڕاگەیاند، ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزی سویدی ئیساف ساڵی داهاتوو ئەرکیان لە ئەفغانستان تەواو دەبێت و بوار بۆ بەشداری لە پاراستنی ئاسایش لە وڵاتانی دیکە دەکرێتەوە، ئێنستریۆم دەڵێت لەو سوریا کێشەیەکی ئاڵۆز هەیە کە تێیدا مافەکانی مرۆڤ پێشیل دەکرێت هەر بۆیە سوید ئامادەیە ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی بەجێ بهێنیت.

جێی باسە سێ هەفتە لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ نەتەوەگرتووەکاندا لە گفتوگۆدا بۆ بەشداری سوید وەک هێزی ئاسایش لە سوریا کە شەڕی براکوژی تێدا بەرپایە.

 هەر لە ناوەڕاستی مانگی جونی ڕابوردووشدا پەرلەمانی سوید بڕیاری دا 70 سەرباز لەگەڵ هێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بنێرێتە وڵاتی مالی لە ئەفەریقا کە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".