Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید کۆمەک بۆ سوریا زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 juli 2013 kl 14.19
foto: scanpix

ڕێکخراوی کۆمەکی سیدا ڕادەگەیەنێت کە بەنیازە کۆمەک بۆ سوریا بە 45 ملیۆن کرۆن زیاد بکات، ئەو پارانە دەدرێتە خاچی سوور و ئورگانی مافی منداڵان سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ دابینکردنی یارمەتی فریاگوزاری و خوێندن.

ئینجا بەشێکی زۆری  ئەو پارانەش لە خاچی سوورەوە دەدرێتە ڕێکخراوی مانگی سوور لە سوریا کە بەرپرسەکەیان پێش ماوەیەک بەسەردان هاتە سوید و داوای زیادکردنی کۆمەکی کرد. مانگی سوور یەکێکە لەو ڕێکخراوە کەمانەی کە لە سەراسەری سوریادا کار دەکات.

جێی باسە کۆمەکی سوید بۆ سوریا ساڵی رابوردوو سەرجەم 248 ملیۆن کرۆن بوو بە پێی ڕێکخراوی سیدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".