Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێندکاران ناچارادەبن خوێندن بەجێبهێڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 juli 2013 kl 13.40
Foto: Fredrik Persson/Scanpix.

 بەهۆی دەستنەکەوتنی خانوو لەو شارانەی کە زانکۆی تێدایە زۆرێک لە خوێندکاران ناچاردەبن  ئەو پرۆگرامەی کەلێی  وەرگیراوەن ڕەتیبکەنەوە.زیاترلە ٨٠٠٠٠ خوێندکار لە ستۆکهۆڵمدا هەیە، بەڵام تەنها ١٢٠٠٠ خانووی تایبەت بە خوێندکاران دابیینکرکراوە.

 جێگەی باسە کە خوێندکاران زۆربەی جار بەهۆی گەران بەدوای خانوودا تووشی هەڵخەڵەتاندن دەبن لە لایەن خەڵکانێکی نەفس نزمەوە کە لە کاتی خانوو بەکرێداندا مەجی ئەوەیان هەیە کە پارەی پێشەکی وەردەگرن و پاشان خۆیان سەر نووگووم دەگەن.

لە دە ساڵەی ڕابووردودا خانووی تایبەت بە خوێندکاران زۆر بە کەمی دروست کراوو. ساڵی  ٢٠٠٢ نزیکەی ٥٧٠٠ خانووی تایبەت بە خوێندکاران لە هەموو سویدا دروستکراوە.  ساڵی ڕابردوو تەنها ٥٤٠ خانوو لە سویدا دروستکراوە. ئەمە بە پێی ئەو ئامارەی کە دەزگای خانوو بەرە Boverket  ئەنجامی داوە.

لە هەمان کاتدا خوێندکاران زیادی کردووە لە هەموو سویدا بۆ زیاتر لە  ٤٠٠٠٠٠   خوێندکار. لەکاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن هەمیشە ڕاپۆرتی نووێ بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بەو کێشانە کە زۆرزەحمەت خانووی تایبەت بە خوێندکاران  دەستبکەوێت.

حووکمەتی ئالیانسی ڕاستەکان لە ئێستادا داوەی لە دەزگای خانووبەرە  Boverket کردووە کە چەند پێشنیازێک بخەنە بەردەست بۆ ئەوەی بە خێراتر دەستبکرێتەوە بە درووستکردنەوەی خانووی تایبەت بەخوێندکاران.

دەزگای خانووبەرە  Boverket  پێشنیازی کردووە بۆ نموونە لە نزیک ڕێگا گشتیەکان یان ئەو شوێنانەی کە دەنگ و هاوەری زۆرە لەبەر ئەوەی کە کرێی مانگانەی خاوەکان کەم بێت خانوو درووست بکرێت.  هەر ئەو دەزگایە پێشنیازی ئەوەشی کردووە کە ڕووبەری خانووکان بچوکتر بکرێتەوە لەو بینایانەی کە نوێ درووست دەکرێن.

 لە هەمانن کاتدا  دەزگای خانوو بەرەBoverke داوی کردوو دەزگای بیناسازی لە شارەوانیەکاندا کە کاتی مۆڵەتی بنیاتنانی خانوو لە پێنج ساڵەوە درێژ بکەنەوە بۆ ١٠ ساڵ، لەبەر ئەوەی کە ئەوکەسانەی دەیانەوەی  خانووی تایبەت بە خوێندکاران درووستبکەن کاتیان بەدەستەوەبێت. بەپێی دەزگای خانووبەرە ئەم پێشنیازانە پێویستی بە یاسای گۆرێن و یاسای نوێ نیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".