Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی مەیخواردنەوە لە نێو خوێندکاراندا کەمیکردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 juli 2013 kl 16.18
Vinflaskor. Foto: Gurinder Osan/Scanpix

 لە % ٥٣ ئەو گەنجانەی کە لە پۆلی نۆ هەمدان لە ڕاپرسەییەکەدا ڕوونیان کردۆتەوە کە لە ١٢ مانگی ڕابووردودا  مەیان نەخواردۆتەوە.  ئەمە یەکەم جارە کە ئەو گەنجانەی کە مەییان نەخواردۆتەوە زیاترە لەوانەی کە مەیان خواردۆتەوە.

٤٠ ساڵ لەمەوبەرئەم لێکۆڵینەوە لە لایەن ناوەندی سەراسەریی زانیاریدان لەسەر ئەلکهول و مادە هۆشبەرەکان

Centralförbundet för alkohol- och narkotikaupplysning  دەستی پێکردووە. بەڵام لە کاتەوە هەتاوەکو ئێستا ئەمە یەکەم جارە کە گەنجان بەم شێوەیە مەیخواردنەوە کەم دەکەنەوە. ئەو خوێندکارانەی کە لە دووم ساڵی خوێندنی ئامادەییان بەشداری ڕاپرسیەکەیان کردووە.  لە %٢٣ ئەو خوێندکارانەی ئامادەی لە ١٢ مانگی ڕابووردوودا مەییان نەخواردۆتەوە، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ ، %١٠ بووە. بە شێوەیەکی گشتی مەیخوارنەوە لە نێو گەنجاندا کەمبووەتەوو. بەتایبەت ئەوانەی کە خۆیان زۆر مەست دەکەن لە ئێستادا تەنها یەک جار لە مانگێکدا بەراورد بە پێشووتر کە چەند جارێک لە مانگێکدا خۆیان زۆر مەست دەکرد.

بەهەمان شێوەی کەمبوونەوەی مەیخواردنەوە. جگەرەکێشانیش کەمیکردووە . واتە لە ٤٠ ساڵی رابووردودا  ئەمە  یەکەم  جارە  کە جگەرکێشان لە نێو خوێندکارانی پۆلی نۆیەمندا و خوێندکارانی دوومی ئامادەی بگاتە ئەم ئاستە کەمە کە لە ئاستی ڕێژەی مەیخواردنەوەدایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".