Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕامباری:ئالمیدالنی ئەمساڵ هیچی نوێی تێدا نەبوو

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 juli 2013 kl 16.49
Almedalen. Foto: Sveriges Radio

هێرشێکی توند بۆ سەر پارتی ناسراو بە دژەبیانی سڤارییەدیموکراتەرنا و باسێکی گەرم لەسەر ئەوەی کام لایەنانە پاش هەڵبژاردنەکان حوکمڕانی سوید دەگرنە دەست، دەکرێت ئاوها هەفتەی سیاسی ئەمساڵی ئەلمیداڵان کۆبکەینەوە بەڕای توماس رامباری لێکدەرەوەی سیاسی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت. ڕامباری دەڵێت لە نێو سەرۆک پارتەکانیشدا سیانیان وتاربێژی باش دەرکەوتن.

-  سەرەکوەزیران فرێدریک ڕەیفێڵد، گوستاف فریدولین لە پارتی ژینگە و ستێفان لیۆڤێنی سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان لە وتاربێژە باشەکان بوون، ڕامباری دەڵێت لیۆڤێنی سۆسیالدیموکرات بەراورد بە وتارکەی یەکی مای پێسکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی بوو وەک وتاردەری نویی پارتێکی سیاسی، من پێموایە ڕامباری دەڵێت ئەو سێ وتاربێژە لە هەمووان باشتر سەرنجی ئامادەبووانیان بە وتارێکی پوخت و ژیرانە ڕاکێشا.

 هەفتەی سیاسی ئالمێداڵن کە هەموو ساڵێک لە ڤیسبی لە دوورگەی گۆتلان ساز دەدرێت بوار بۆ پارتە سیاسییەکان دەڕەخسێنێت سیاسەتی پارتەکەیان بە هاوڵاتییان بناسێنن، هەر پارتێک 45 دەقیقەی بۆ وتارخوێندنەوە هەیە بۆ جەماوەرێکی زۆر کە ڕاستەوخۆ ئامادەن و هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی لە ڕێی تەلەفزیۆنەوە ئاگایان لەم بەرنامەیەیە. ئێستاش کە نزیکەی ساڵێکی ماوە بۆ هەڵبژاردەکان ئەم هەفتەیە سەنگێکی زیاتری لای جەماوەر و پارتەکان هەیە.

 بەگشتی هەفتەی ئەمساڵ مانۆڕێکی سیاسی چاوەڕواننەکراوی تێدا نە بوو بە ڕای توماس ڕامباری.

-  ئەوەی کە لەم هەفتەیەدا بینیمان شتێکی نەبیستراوی سەیروسەمەرە نەبوو بەڵکە زیاتر هێرشکردنە سەر سیاسەتی یەکدی بوو کە ماوەی ساڵێکە هەموو شایەتین، بۆ نموونە بەرەی هاوپەیمانی ڕاستی حوکمڕان دەڵێن بەرەی ئوپۆزسیۆن هیچ وەڵامێکیان بۆ پرسیارەکانی حوکوومەت نییە و گەر ئەوان دەسەڵات ببەنەوە وڵات توشی شۆکی باج دەکەن. هەرچی سۆسیالدیموکراتەکانە لەبەرەی ئوپۆزسیۆنی چەپە پرسی کار و بێکاری لاوانیان خستۆتە پێشەنگی بەرنامەی کاریان و دەڵێن تا ساڵی 2020 دەبێت سوید کەمترین ئاستی بێکاری لە یەکیەتی ئەورووپادا هەبێت. بە گشتی گەرچاو لی بکەین ئەو دوو بەرەیە سیاسەتیان جیاوازییەکی ئەوتۆی تێدا بەدی ناکرێت و پەیمان و سیاسەتیان لێک دەچێت  ئەمە پارتە سیاسییەکانی دیکەی سویدیش دەگرێتەوە.

 ئەوەی کە جیاواز بوو پارتی ناسراو بە دژەبیانی سڤارییەدیموکراتەرنا بوو کە لە هەوڵی بردنەوەی لایەنگرانی نوێیە، بۆ نموونە باسکردن لە مافی کاری تەواو (heltidsjobb) لە کەرتی گشتیدا ئەوەش بۆ راکێشانی سەرنج و بردنەوەی دەنگی ژنان کە زۆرینە لەو کەرتەدا چالاکن.  هەر ئەوانیش واتا سڤارییەدیموکراتەرنا لە هەمووان زیاتر توشی هێرشی پارتەکانی دیکە بۆوە بەڕای ڕامباری.

 -ئەمە بۆ خۆی سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ سڤارییەدیموکراتەرنا کە سیاسەتەکەیان هەمووانی هێنایە قسە و ناچاری کردن وەڵام بدرێنەوە و هێرشیان بکرێتە سەر، نەریتەکەش وایە کە ئەو پرسەی پارتەکەی پێ دەناسرێتەوە دەکەوێتە بەر باس بەڵام گەر پرسەکەیان بکەوێتە بەر باسێکی ڕەخنەگرانە ئەوەشیان زەرەرمەند نییە و گرنگ ئەوەیە کە سیاسەتەکەیان بکەوێتە نێو باسەوە و پارتەکە لە مەیداندا بێت.  

 جا هەوڵی ئەوەی کە لەمەیدانەکەدا بیت دەمێکە دوو پارتی بەرەی ڕاستیش خەریکین پارتی سێنتەر و مەسیحییەدیموکراتەکان، کە زۆربەی جار لە ژمارەی لایەنگراندا دەکونە ژێر ئاستی چوار سەدییەوە کە مافی هاتنە پەرلەمانیان نا داتێ.  کەچی کاتێک سەرەی پارتی سێنتەر بوو ئانێ لێۆڤ ی سەرەک پارت هەلەکەی نەقۆستەوە بەڕای ڕامباری و لە دوای وتارەکەی لە ئالمیدالەن لەبری ئەوەی باس لە ناوەڕۆکی وتارەکەی بێت باس لە خاوخلیچکی وتار پێشکەشکردنەکەی بوو. هەرجێ سەرۆکی مەسیحییەدیموکراتەکان بوو یۆران هێگلوند شتێکی سیاسی ئەوتۆی نەووت بەڵام توانی سەرنجی ئامادەبووان بە قسەی خۆش ڕابکێشێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".