Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەهۆی دورودرێژی ڕۆژەکانەوە لە سویددا هەندێک ناتوانن بەڕۆژوو بن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 10 juli 2013 kl 13.40
Ramazan i Sverige
(10 min)
foto: Anders Wiklund / SCANPIX

ئەمڕۆ بۆ ژمارەیەکی زۆر لە موسوڵمانان یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە واتا بۆ ماوەی نزیکەی سی ڕۆژ موسوڵمانان لەماوەی خۆرهەڵهاتن و خۆرئاوابووندا بەڕۆژوو دەبن واتا نان ناخۆن و ئاو ناخۆنەوە. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی لە سوید دەژین ڕۆژەکان زۆر درێژن و گفتوگۆی ئەوە هەیە ئاخۆ بە کاتی ڕۆژئاوابوونی سوید ڕۆژوو بشکێنرێت یاخود خۆ لەگەڵ کاتی مەککە بگونجێنرێت. بۆ ئەو باسە هاوکارمان نازەنین مەحموود سێ کەسی دواندووە، کەسێکی شارەزا لە بواری ئاییندا کاروانی کوڕەکاژاو، کەسێک کە بەهۆی دورودرێژی ڕۆژەکانەوە ناتوانێت بەڕۆژوو بێت شکار عومەر هەروەها ئامانج ڕەشید کە بەڕۆژوو دەبێت و سەرەتا گوێبیستی ئەو دەبین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".