Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەگەری هاوپەیمانیی دوو بەرە سیاسییەکەی سوید هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 10 juli 2013 kl 15.42
foto: Maria Quistberg, Sveriges Radio

هەرچەندە پێکدادان و قسەی ڕەق زۆرە لە نێوان بەرەی ڕاستی حوکوومەت و بەرەی ئوپۆزسیۆنی چەپ بەڵام پێکهێنانی حوکوومەتێکی هاوبەش لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا لە نێوانیاندا بەدوور نازانرێت، بەڕای هەردوو پلاندانەری سیاسی پێشوو پار شلینگمانی مۆدێرات و یان لارشۆنی سۆسیالدیموکرات کە دەڵێن گەر بێت و هیچ لەو دوو بەرەیە هەڵبژاردنی داهاتوو بە زۆرینە نەبەنەوە و پارتی دژەبیانیش لە داگیرکردنی مەیدانەکەدا بێت ئەوا باشتر وایە ئەو دوو بەرەیە هاوکاری بکەن.

- لە هەلومەرجێکی ئاوادا بەرژەوەندی سوید لەبەر دەگیریت، هەر بۆیە ئاسانتر هاوپەیمانی دوو بەرە جیاوازەکە پێک دێت و بڕیارەکانیشیان لە پەرلەماندا ئاسانتر تێدەپەڕێنن، بەو شێوەیە سیاسەتێکی بەهێزتر لە سویددا بەرپا دەبێت بەڕای یان لارشۆنی سۆسیالدیموکرات.

فرێدریک ڕەینفێلد بەرامبەر بە ستێفان لیۆڤێن و بەرەی حوکوومەتی ڕاست بەرامبەر ەب بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سەزوسوور، زۆرانبازییەکە لە گوتاردا ئاوهایە بەڵام لە ڕاستیدا تا دێت زیاتر گوێمان لە ئەگەری هاوکاری نێوان ئەم دوو بەرەیە دەبێت و زیاتر باس لەوەیە کە گەر بێت و سڤارییەدیموکراتەکان پارتی ناسراو بە دژەبیانی جێ پێی خۆیان قاییم بکەن چیتر بەو ڕۆڵە لاوەکییەی نێو پەرلەمان ڕازی نەبن سیاسەتی سوید بەرەو کوێ دەڕوات؟

هەر لەو روانگانەوە و لە ماوەی هەفتەی سیاسی ئالمێدالن  کە هەفەتی ڕابوردوو لە گۆتلاند بەڕێوەچوو دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کە ستێفان لیۆڤێنی سەرۆکپارتی سۆسیالدیموکراتەکان لەگەڵ سەرۆکپپارتی گەلی لیبراڵ لە بەرەی ڕاست کۆبۆتەوە ئامانجیش ئەوە بووە لەم پرسانە واتە ئەگەری هاوپەیمانی نێوان دوو بلۆکەکە لێ بکۆڵرێتەوە. ئەو هەنگاوەش واتا پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی تێکەڵ لە ڕاست و چەپ لەوە نزیکترە کە زۆرێک بە دووری دەزانن. بەڕای یان لارشۆنی سۆسیالدیموکرات کە ئێستا بەرپرسی پەیوەندییەکانە لە بانکی نوردییا و چەندین ساڵ دەستە ڕاستی سەرەکوەزیارنی پێشووی سوید یۆران پارشۆن بوو.

- چاو لە ئەزموونەکانی من بکە، ئەو کاتەی پارتی سێنتەر لەگەڵ سۆسیالدیموکراتەکان لسەر پرسی بودجە هاوپەیمانیان ساز دا، ئەو کار یەوە هەنگاوێکی یەکجار مەزن بوو بۆ سێنتەر پارتی کە لەگەڵ بەرەی ڕاستددا هاوپەیمانێکی بەهێز بوو، کەچی سنوری نێوان دوو بەرە سیاسییەکەیان بەزاند ئەوەیش لەبەر بەرژەوەندی سوید و ڕاگرتنی تەرازی حوکمی ئەو کاتە.

ئەم قسانەی لارشن باس لە ساڵانی نەوەدەکان کە سوید لە قەیرانی ئابووریدا بوون، هەرچەندە سێنتەر ئەوکاتە نە بووە پارتێکی نێو حوکووومەت بەڵام هاوپەیمانییەکە سێ ساڵی خایاند لە ساڵی 1995 ەوە بۆ ساڵی 1998.

جا ئەگەر سوید بکەوێتە هەلومەرجێکی پارلەمانی نالەبار ئەوا پارتە سیاسییەکان بۆ چارەسرێکی هاوبەش دەگەڕین بەڕای پار شلینگمانی مۆدێرات کە پێشتر سکرتێری دەوڵەتی مۆدێراتەکان بوو ئێستا وازی لە سیاسەت هێناوە بەڵام ئەو بە ئەندازیاری مۆدێراتە نوێکان دەژمێردرێت. 

-  ڕای من وایە کە هەموو پارتەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئامادەن ئەرکی دەوڵەت لە ئەستۆ بگرن، بەڵام لەهەمان کاتدا پێکهێنانی حکوومەتێکی هاوپەیمانی بەرفراوان وەک ئەوەی لە فینلاندا هەیە کە سۆسیالدیموکراتەکان و پارتە کۆنەپارێزەکان کە لە ژمارەیەکی زۆر لە پارتی سیاسی پێک هاتووە نموونەیەکی باش نییە بۆ سوید، شلینگمانی مۆدێرات دەڵێت گەر وا بکەین هەموو پارتە سیاسییەکان لە حوکوومەتدا کۆببنەوە ئەوا بنەماکانی دیموکراتی تێک دەدەین، ئاخر دەبێت بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز هەبێت بەڕای شلینگمان.

بەڵام خۆ کە باس لە مردنی سیاسەتی دوو بەرە دەکەین تەنها مەبەست لە هاوکاری نێوان دوو بەرەی سیاسی جیاواز نییە بەڵکە باس لە ناتەرزییە لە نێو بەرەی هاوپەیمانی ڕاستی حوکومڕانیشدا، لەو بەرەیەدا سێ پارتە بچوکەکە، گەلی لیبراڵ، سێنتەرو مەسیحییەدیموکراتەکان تا دێت لە ژێر سایەی مۆدێراتەکاندا بچوکتر دەبنەوە و ئەو هاوپەیمانییە ڕاستە پێ ناچێت زیاتر بخایەنێت بەڕای یان لارشۆنی سۆسیالدیموکرات.

- من پێم وایە هاوپەیمانییەکی وا هەشت ساڵی خایاند ڕەنگە چوار ساڵی دیکەش بتوانێت بەردەوام بێت بەڵام زیاتر نا ئەوەیش بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە، لارشۆن دەڵێت لە ئاماری لایەنگرانی ئەو پارتە بچووکانەدا دەبینین کە ژمارەی لایەنگرانیان لە خوار لەسەدا چوارەوەیە ئەمەش نائارامی لە بەرەکەدا دەنێتەوە.   

بەڵام شلینگمانی کۆنە سکرتێری دەوڵەتی مۆدێراتەکان لەگەڵ ئەم ڕایەدا نییە و ئەوەی کە ئەمی زیاتر نیگەران کردووە ئەوەیە کە باسی هاوپەیمانی نێوان بەری ڕاست و چەپ گفتوگۆکانی بەر لە هەڵبژاردن داگیر بکات.

-مەترسی ئەوە هەیە کە گفتوگۆ لەسەر پرسە هەستیارەکان و پرسە سیاسییەکانی ڕۆژ نەبێت بەڵکە باس باسی ئەوە بێت کە حوکوومەتی داهاتوو کێ پێکی دێنێط و گەر پارتی فڵان دەنگی زیاتر بهێنێ چی ڕوو دەدات، هەڵبەتە ئەمانەش پرسی گرنگن بۆ دەنگدەران بەڵام دەبینم کە مێدیاکان زیاتر خەریکی لێکدانەوەی ئەگەرە تیۆرییەکانن بەرای پار شلینگمان کە پیشتر وەک پلاندانەری سیاسی مۆدێراتەکان کاری دەکرد و ئێستا کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەڕێوە دەبات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".