Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یارییەکەی سوید و دانمارک بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juli 2013 kl 10.13
foto: Scanpix

لۆتتا شێلین و کۆسۆڤارێ ئاسلانی هەر دوو ئەستێرەی تۆپی پێی سویدی ژنان لە هێڵی هێرشبردندا  چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکرێت سوید بەرەو جامی ئاڵتونی لە پاڵەوانێتی ئەوروپیدا بەرن، بەڵام لە یارییەکەی دوێنێ ئێوارەیاندا بەرامبەر بە دانمارک دوو شانسی گۆڵیان فەوتان کاتێک لە دوو لێدانی سزادا گۆڵیان
تۆمار نەکرد، دەرئەنجام یارییەکە بە یەکسانی بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی هات.

جێی باسە ئەمە یەکەم یاری پاڵەوانێتی فوتبۆڵی جامی ئەوروپی بوو کە جگە لە سوید و دانمارک هەر دوێنێ ئیتالیا و فینلاندە ڕووبەڕوو بوونەوە و یاریەکەی ئەوان بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، بەو شێوەیە هەر چوار تیپەکە ئێستا هەمان نمرەیان هەیە.    

 ئینجا یاری داهاتووی ژنانی سوید بەرامبەر بە فینلاندایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".