Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێزی بەرگری بە ملێۆنەها کرۆن بۆ ڕێکلام خەرج دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juli 2013 kl 10.37
foto: Scanpix

لە ساڵی 2010 ەوە و لەو کاتەوەی ئەرکی سەربازی (värnplikt)نەهێڵرا هێزی بەرگری سوید نزیکەی 350 ملیۆن کرۆنی لە ڕێکلامکردن بۆ دەستگەکەیان خەرج کردووە. تەنها ڕێکلامی ئەمساڵیان نزیکەی 90 ملیۆن کرۆن بووە.

 - ئێریک لاگەرستێن بەرپرسی زانیاریی لە دەستگەی هێزی بەرگرییەوە دەڵێت بەگشتی دەتوانینن بڵێین کە زۆربەی ئەو پارانە بۆ ڕیکلامکردن لە ڕێی تەلەفزیۆنم و سینەما هەروەها ڕۆژنامەکان سەرف کراوە

ئەم کارە متمانەی ئەو دەستگەیە لە نێو خەڵکیدا کەم دەکاتەوە بەڕای لێکۆڵەوەری بواری سەربازی و کۆمەلگە لە زانکۆی یۆتۆبۆری کارل ئیدێن کە دەڵێت ئەرکی دەوڵەت بڵاوکردنەوەی زانیارییە نەک رێکلامکردن وەک ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات.

سەبارەت بە هۆکاری ڕێکلامکردن، لە بەرنامەی پەیوەندییەکانی هێزی بەرگریدا هاتووە کە باس لە هێزی بەرگری دەکرێت خەڵکی چەک و جەنگی دێتە بەرچاو، جا بۆ ئەوەی لەو وێنەیە بگۆڕین و بگەینە خەلکێکی زیاتر جگە لە لاوان دەبێت باس لە هێزی بەرگری وەک هێزێکی ئینسانی بکرێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".