Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ماڵپەڕەکانی سێکسی منداڵان زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juli 2013 kl 11.17

ژمارەی ئەو ماڵپەڕانەی تایبەتەن بە سێکسی منداڵان و لەسەر داوای پۆلیسی گشتی تاوانکاری داخراون لە سەرەتای ئەمساڵەوە دووجا زیادی کردووە، زۆربەی ئەو ماڵپەڕانەش لەو جۆرەن کە وێنەی سێکسی منداڵان بڵاو دەکاتەوە، پار ئۆلێ ڤێکسەل لە بەشی زانیاری ئەلەکترۆنی دەستگەی پۆلیسەوە دەڵێت.

-  وێنەکان منداڵی سێ ساڵ تا 12 ساڵی تێدایە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێشی سێکسی بۆ کامێرا وەستاون و هەرچەندە جلیان لەبەردایە بەڵام هەموو گیانیان بەشێوەیەکی وروژێنەر دەبینرێت.

بەپێی بەرپرسی زانیارییە ئەلەکترۆنییەکان لە دەستگەی پۆلیس ژمارەی ئەو ماڵپەڕانەی پۆلیس خستونیەتە لیستی داخستنەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە 400 ەوە گەشتۆتە هەزار ماڵپەڕ. هەروەها ڕێکخراوی سەربەخۆی (Espat) کە دژ بە سێکس و بازرگانی بەمنداڵانەوە کار دەکات جەخت لەو زانیارییانەی دەستگەی پۆلیس دەکاتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".