Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

جیاوازی نرخی چاککردنەوەی موبیلتەلەفۆنەکان یەکجار زۆرە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juli 2013 kl 14.11
Foto: Fredrik Sandberg/Scanpix

نرخی چاککردنەوەی موبیلتەلەفۆن بەپێی شوێنی چاککردنەوە لە سویددا دەگۆرێت بەشێوەیەک بۆ چاککردنەوەی هەمان تەلەفۆن دەکرێت نزیکەی هەزار کرۆن جیاوازی لە نرخەکەیدا هەبێت بۆ نموونە بۆ چاککردنەوەی شوشەی شکاوی تەلەفۆنێکی (Galaxy S3) نزیکەی 1600 کرۆن هەرزانترین نرخە و بەرزترینیش 2600 کرۆنە.

ئەمە لە بەدواداچوونێکی دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید (Ekot) دەرکەوتووە. لەو بەدواداچونەدا جگە لە پەیوەندی بە چەند  وەرشەیەکی میکانیکیەوە بەراوردی نرخیان لە چەند ماڵەپەرێکی ئەلەکترۆنی کردووە. کێشەکە ئەوەیە بە پێی ڕاپۆرتەکە کە زۆربەی ئەو شوێنانەی موبیلی شکاو چاک دەکەنەوە دەلێن پارچەی ئورگینال بەکاردێنن لە کاتێکدا وانییە، جا ئەگەر وا بێت ئەوە لە یاسادا وەک هەڵخەڵەتاندن و تاوان چاو لێ دەکرێت بەپێی دەستگەی کڕیاران (Konsumentverket.)

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".