Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕۆنی ئومێگا بۆ منداڵان باش نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juli 2013 kl 15.25
foto:scanpix

ئەو منداڵانەی لە قۆناغی کۆرپەدا چەوری ناسراو بە (omega 3- omega 6) دەچێتە لەشیانەوە مەترسی توشبوونیان بە حەساسییەت و ئاستما زیاد دەکات، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن پرۆفێسۆری بواری زانستی خواردەمەنییەوە ئان- سوفی سانداباری و چەند هاوڕێیەکی لە نەخۆشخانەی نۆربۆتتەن ئەنجامییان داوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە چەندە ڕێژەی ئومێگا سێ لە خوێنی منداڵەکەدا هەبێت هێندە مەترسی زیاتری بۆ توشهاتن بە حەساسییەت و ئاستما هەیە. ئەمە بە پێچەوانەی ئەو زانیارییانەیە کە تا ئێستا لەسەر ڕۆنی ئومێگا ترێ هەبوون و کە ژنی دووگیان و دایکان بۆ بەهێزکردنی چاوو و مێشکی منداڵ رینمایی کراوون بەکاری بهێنن. ئەو ڕۆنەش لە شێوەی حەب و لە خواردنی منداڵ و شیری منداڵاندا بۆ ئەو مەبەستە هەیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".