Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گۆشتی ئەمەریکی بەربەرەکانێی گۆشتی سویدی دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 juli 2013 kl 15.28

گۆشتی (ribeye, sirloin) دوو جۆر گۆشتی ئەمەریکین کە لە بازاڕەکانی سویددا دەفرۆشرێن ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرهەمهێنانی گۆشت لە ئەمەریکا ڕەخنەیەکی توندی لەسەرە، بەپێی دەستگەی هەواڵگری (TT).

گۆشتی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی سویددا وەک گۆشتی سرۆشتی ڕێکلامی بۆ دەکرێت کە ئاژەڵەکان لەژێر ئاسمانی شین و سەوزاییدا دەلەوەڕن لەکاتێکدا کە باس لەو لەوەڕگا بێ سەوزاییانە ناکرێت کە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵەی تێدا بە ماددەی ناسروشتی قەڵەو دەکرێن، دەوترێت کە هێندە لەو مادە قەڵەوکارانەیان دەدرێتێ کە دەبێتە هۆی برینداربوونی سکی ئاژەڵەکان و ناچار ئەنتیبیوتیکا دەدرێتێ.

ئەو جۆرە پەیینە یاخود ماددە قەڵەوکارە لە سویددا لەساڵی 1986 ەوە قەدەغەیە و لە ساڵی 2006 ەوە لە یەکیەتیی ئەوروپاشدا.

جێی باسە بازاڕەکانی (Ica) لە سویددا لەو بازاڕانەیە کە ڕێکلام بۆ ئەو گۆشتە ئەمەریکییە دەکات و دەڵێن ئەمەریکا لە یاساکانی ئەوروپا سەبارەت بەرهەمهێنانی گۆشت ئاگادارن و ئەنتیبیوتیکاش نەدراوەتەوە ئەو ئاژەڵانە.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".