Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەربازانی پیشەیی لە هێزی بەرگریدا نامێننەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 juli 2013 kl 10.11
Foto: Ola Torkelsson/Scanpix

تا ئێستا کێشەی وازهێنانی سەربازە پیشەییەکانی (yrkessoldater) هێزی بەرگری چارەسەر نەبووە، نزیکەی لەسەدا 35 لەو سەربازانەی دەست بە خوێندنی سەربازی دەکەن پێش تەواو بوونی خوێندنەکە واز دێنن یاخود دوای خوێندن واز لە سەربازی دێنن، هەر بۆیە هێزی بەرگری بڕیاریان داوە قۆناغی سەرەتایی خوێندنی سەربازی هەفتەیەک زیاد بکەن بەو هیوایەی بەر لە وازهێنانی سەربازە پیشەییەکان بگیرێت.

هانس هانسۆن بەرپرسی فێرگای باڵای سەربازی لە هالمستاد بەرپرسی خوێندنی سەربازیی پیشەییە.  

- دەبێت هەندێک ڕێکار بۆ بەرگرتن لە وازهێنانی ئەو سەربازانە بگیرێتە بەر و پەیوەندییان لەگەڵ هێزی بەرگری باشتر بێت، هانسۆن دەڵێت ڕاستە خوێندنەکە زۆر چڕ و بۆماوەیەکی زۆر بووە هەر لە سەر لەبەیانییەوە تا ئێوارە درەنگانێ بۆ ماوەی دوانزە هەفتە، ئەمە بۆ زۆر لە سەربازەکان دونیایەکی نوێیەوە بەلای زۆریانەوە ڕەنگە سەخت بێت.

 درێژکردنەوەی خوێندنی سەرەتایی سەربازیی پیشەیی بە هەفتەیەک بۆ هێواش کردنەوەی خێرایی و چڕی خوێندنەکەیە کە زۆرێک لە سەربازان لە ڕاپرسییەکدا ئاماژەیان پی داوە. بەڵام دوو کێشەی دێرینی دیکەش هەن کە تا ئێستا چارەسەر نەکراون یەکێکیان ئەوەیە کە هەندیک لە ئەفسەرەکان گیچەڵ بە سەربازە نوێکان دەکەن و ئەوی دیکەش ئەوەیە کە تا ئێستا ژنان لە بواری سەربازیدا گێچەڵی سێکسییان پێ دەکرێت.

 جێی باسە سەربازیی پیشەیی لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە ئەرکی سەربازی (värnplikt) نەهێڵرا واتا لە ساڵی 2010ەوە، سەربازیی پیشەییش بەو مانایەیە کە سەربازەکان بۆ ماوەی نزیکەی 12 ساڵ لە هێزی سەربازیدا دادەمەزێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".