Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زنجیری قاچی تاوانکاران لەگەڵ سیستێمی جی پی ئێس دەبەسترێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 juli 2013 kl 12.52
foto: Sveriges Radio

دەستگەی چاودێریی تاوانکاران (Kriminalvården) لە پاییزی داهاتووە لە چەند بنکەیەکیاندا دەست بە بەکارهێنانی جۆرە زنجیرێکی قاچ بۆ چاودێریی تاوانکاران دەکەن کە لە سیستێمی (GPS) بەستراوە تا بتوانرێت باشتر ئاگاداری جوڵە و هاتوچۆیان بن زنجیرەکە ناوی (GPS-fotboja). ئەم هەواڵە کەناڵی 4 ی رادیۆی سوید لە ئیۆرەبرو بڵاوی کردۆتەوە.

لە حاڵی حازردا ئەو تاوانکارانەی لەبری زیندانی بەهۆی زنجیری قاچەوە فوتبۆیا لە ماڵی خۆیاندا لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێن تەنها ئەو کاتە دەتوانرێت ئاگادریان بن کە لە ماڵەوەن بەڵآم چیتر بەهۆی ئەو زنجیرە نوێیەوە کە لە سیستێمی جی پی ئێس بەستراوە ئاگاداری هەموو جوڵە و هاتوچۆیەکی توانکار دەکرێت تەنانەت لە دەرەوەی ماڵێشدا.

 جێی باسە زنجیری (GPS-fotboja) بۆ ئەو تاوانکارانە بەکار دێت کە مۆڵەتیان لە زیندان وەرگرتووە یاخود ئەو کەسانەی تەنها چەند مانگێکیان لە سزای زیندانییەکە ماوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە سزاکەیان بۆ ماوەی شەش مانگە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".