Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نرخی خانووی دەستی دوو بێوێنە زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 juli 2013 kl 17.00
Foto: Hasse Holmberg/Scanpix

ژمارەی ئەو خانووانەی لە شارە گەورەکاندا بە دەستی دوو بەکرێ دەدرێن تا دێت زیاد دەکات و نرخەکانیشیان تا دێت بەرز دەبێتەوە، بە پێی ئاماری ماڵپەڕی (Blocket)، بەپێی ئەو هەواڵە کە کەناڵی سێی رادیۆی سوید بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی ئەنۆنسەکان بۆ بەکرێدانی خانوو لە ستۆکهۆلمدا تەنها لەماوەی مانگی ئەپریل تا مانگی جونی بە لەسەدا 31 زیادی کردووە و لە شاری یۆتۆبۆری لەسەدا 68، ئەمە بەراورد بە ماوەی نێوان مانگی جانوەری تا مانگی مارس.

زیاتر کرێی خانووی یەک و دوو ژووری زیادی کردووە بۆ نموونە کرێی یەک ژوورییەک 830کرۆن بەرارود بە ساڵی ڕابوردوو زیادی کردووە.

 هۆکاری ئەم زیادبوونە بەپێی ماڵپەڕی بلۆکێت ئەوەیە کە لە مانگی فێبرواری ڕابوردووەوە ڕێساکانی خانووبەکرێدان گۆڕان کە چیتر خاوەنماڵ بەپێی خەرجییەکانی خۆی دەتوانێت کرێی خانووەکەی زیاد بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".