Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەمکردنەوەی مۆمسی ڕیستورانتەکان کاری لێ نەکەوتۆتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 juli 2013 kl 10.36
Foto: Scanpix. Montage: Sveriges Radio.

کەمکردنەوەی مۆمسی ڕێستورانتەکان نەبۆتە هۆی کاری زیاتر لە بواری چێشتخانەکاندا وەک ئەوەی حوکوومەت چاوەڕێی دەکرد، بەپێی ئاماری نوسینگەی ناوەندیی ئامار (SCB) تا مانگی ئەپریلی ئەمساڵ 138.700 کەس لە بواری چێشتخانەکاندا کارییان کردووە ئەمە بەراورد بە ساڵی 2011 واتا ئەو کاتەی یاسای کەمکردنەوەی مۆمس هاتە ئاراوە و ئەو کات 138.300 کارمەند هەبوو، واتا زیادکردنی بواری کار لەماوەی ساڵ و نیووێکدا تەنها بۆ 400 کەس بووە.  

ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەی ئەمڕۆی (Dagens Nyheter) دا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام بیۆرن ئارنێک بەرپرسی بەش لە ڕێکخراوی (Visita) سەندیکای خاوەن ڕێستورانتەکان دەڵێت ئەم ئامارە بەس نییە بۆ پێوانی زۆربوونی کار.

-  ئێمە پێمان وایە کە ئەم ئامارانە جێی متمانە نین، ئارنێک دەڵێت لەبەرئەوەی ئەم ئامارانە بەپێی مانگەکان زیاد و کەمیان کردووە و ئەویش بەهۆی ئەوەی کە پشتی بە هەڵبژاردەیەک بەستووە، واتا ناکرێت وەک هەڵسەنگاندنێک یاخود وێنەیەکی تەواو چاوی لێ بکرێت.

جێی باسە ڕێکخراوی خاوەنکارانی ڤیسیتا لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ڕابوردوودا ڕایان گەیاند کە نزیکەی 6000 کاری نوێ لە بواری چێشتخانەکاندا زیادی کردووە ئەمە لەو کاتەوەی کە مۆمسی ڕێستورانتەکان کەمکراوەتەوە. ئەو ئامارەیان بەپێی بڕی موچە و سەرمایەی ڕێستورانتەکان ساز دراوە هەربۆیە باشتر دەرئەنجامی کەمکردنەوەی مۆمس یاخود زێدە باج دەبینرێت. ئارنێک دەڵێت ئەم جۆرە ئامارە متمانەی زیاترە لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی سەراسەرییە بەڵام ئەوەی نوسینگەی ناوەندیی ئامار وەرزییە.  

ئارنێک دەڵێت هەرچەندە ئەو ئامارانەی ئێمە پشت بە ڕێژەی موچە و قازانج دەبەستێت بەڵام ئەوەش ئاستی بوژانەوەی بواری چێشتخانە و سەعاتی کاری زیاتر نیشان دەدات.

بەڵام سەندیکای هۆتێل و چێشتخانەکان دەڵێن ئەو وێنەیەی ئامارەکی نوسینگەی ناوەندیی ئاماری ئێس ئێ بێ لەگەڵ ڕاستیدا دێتەوە و ژمارەی دامەزراوانی بواری چێشتخانەکان زیادی نەکردووە و ئەوانەشی لەو بواردەا کار دەکەن دەڵێن فشاری کارو سترێس هەروەک جارانە و نەگۆڕاوە. ئێللا نییا بەرپرسی (Hotell och restaurangfacket).دەڵێت کاتێک سەیری ژمارەی بێکاران دەکەین کە بیمەی بێکاری ئاکاسا وەردەگرن دەبینین کە لەسەدا 9 لە سەدا سەد بێکارن و لەسەدا 5 یش نیوە بێکارن. 

جێی ئاماژەیە کە لە مانگی جاناوەری ساڵی 2012 دا بوو زێدەباج یاخو مۆمسی ڕێستورانتەکان لە سەدا 25 وە کەم کرایوە بۆ لەسەدا 12 بەو ئامانجەی کە هانی بواری چێشتخانەکان بدرێت هەلی کاری زیاتر بڕەخسێن بە تایبەت بۆ لاوان. بەپێی وەزارەتی دارایی کەمکردنەوەی زێدەباج ساڵی یەکەم نزیکەی پێنج ملیارد و نیو لەسەر کاسەی دەوڵەت کەوت و دوای ئەوەش هەر ساڵی 4 ملیارد کرۆن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".