Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خولی گۆتیا ئەمڕۆ دەستی پێ کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 juli 2013 kl 14.03
Foto: Björn Larsson Rosvall/Scanpix

لە شاری یۆتۆبۆری ئەمڕۆ خولی گوتیا (Gothia Cup) بۆ تۆپی پێی لاوان دەست پێ دەکات، شتێکی نوێ لە خولی ئەمساڵدا سازدانی یارییەکانە لە گۆرەپانێکی نوێ کە چاوەڕێ دەکرێت میوانێکی زۆر کۆ بکاتەوە.           

-  یەکەم شت کە خەڵکی شاری یۆتۆبۆری هەستی پێ دەکەن گۆڕەپانە نوێکەی هێدەنە (Arena Heden) کە زۆر جوان ڕازێنراوەتەوە  ئامادەیە، پێم وایە خەڵکیکی زۆر لەو گۆڕەپانەدا کۆدەبنەوە.

لێنا ڕیۆنێفۆرش بەرپرسی خولی جامی تۆپی پێی گۆتییا (Ghotia Cup) ی ئەمساڵە کە لە شاری یۆتۆبۆری بەڕێوە دەچێت، خولی گۆتییای ئەمساڵ ئەمڕۆ دەست پێ دەکات و گەورەترین خولی تۆپی پێ بۆ لاوانی تەمەنی نێوان 11- 19.

ئەو گۆڕەپانە نوێیە نزیکەی 14 هەزار کەس دەگرێت و لە ناوەڕاستی یۆتۆبۆری کراوەتەوە، کردنەوەی ئەو گۆرەپانە نوێیە لەبەر ئەوەیە کە هەردوو گۆرەپانی ئولێڤی و ئولێڤی کۆن بەهۆی خولی تۆپی پێی ژنانی ئەوروپی گیراوە.   

هەر لەوماوەی ئەم هەفتەیەدا کە خولی گۆتییا بەڕێوە دەچێت نزیکەی 1500 تیپ لە 75 وڵاتی دونیاوە بەشدارن، هەندێک پێیان وایە کە خولی گۆتیا شارەکە هەڵدەگەڕێنیتەوە بەڵام  لینا ڕیۆنێفۆرش دەڵێت بەپێچەوانەوەیە.

-    پێم وایە باشتر وایە خەڵکی سەردەمی لاوێتی خۆیان بەبیر بێننەوە و بزانن کە بۆ ئەم لاوانەی کە دێنە یۆتۆبۆریش وایە، دەبێت هەوڵ بدەین کەشوهەوایەکی خۆش بۆ ئەو لاوانە بڕەخسێنین تا یادگاری خۆش لەگەڵ خۆیان بەرنەوە.

تەنها بەشداری لە خولەکەدا گرنگ نییە بەڵکە گەشتەکە و دیداری کەسانی نوێشە ئاننا ئێگەلبۆری  14 ساڵەنە لە تیپی سیۆدرا ساندبی لە مالمیۆوە بەشدرا دەبێت و دەڵێت خەڵکێکی زۆر لە وڵاتانی دونیاوە دێن و خولەکە دەبێت مەیدانی ناسینی یەکدی ئەوەش بۆ خۆی هەستێکی خۆش و نوێیە.

خولی پاڵەوانیتی تۆپی پێی لاوانی گۆتییا ساڵانە لە شاری یۆتۆبۆری بەڕێوە دەچێت و لە ساڵی 1975 ەوە دەستی پێکردووە. لەو کاتەوە نزیکەی 141 وڵات بەشدارییان لەم خولەدا کردووە. چوار تیپی نوێ کە لە خولی ئەمساڵدا بەشدار دەبن، کۆستەریکا، هایتی، کۆریای باشوور و ئوزبەکستانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".