Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە پێی یاسایەکی نوێ تاوانکارانی باج لە زیندانی ئازاد دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 16 juli 2013 kl 10.36
Photo: Henrik Montgomery/Scanpix.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دادگای باڵای سوید (Högsta domstolen) بڕیاری گۆڕینی یاسای سزای باجی دا بەشێوەیەک ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بەهۆی تاوانی باجەوە (skattebrott) لە زیندانیدان ئازاد دەکرێن  و ئەوانەشی پێشتر سزای زیندانییان تەواو کردووە مافی داواکردنی قەرەبوویان هەیە. یاسای قەدەغەکردنی سزادانی دووجارەی تاوانکارانی باج هەموو دۆزەکان لە مانگی فێبرواری ساڵی 2009 ەوە دەگرێتەوە.

-  ئەم بڕیارەی دادگا مانای ئەوەیە کە ئەو کەسانەی کە بە هۆی تاوانکاری باجەوە زیندانین ئازاد دەکرێن ئێریک بایلاندەر مامۆستای زانکۆ لەبواری داد دە ڵێت ئەو کەسانەشی سزای زیندانییەکەیان تەواو کردوە مانای ئەوەیە بە هەڵە سزا دراون نەک بێتاوانن بەڵکە بەهەڵە سزادراون و دەتوانن داوای قەرەبوو بکەنەوە.  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دادگای باڵای سوید (Högsta domstolen) بڕیاری گۆڕینی یاسای سزای باجی دا بەشێوەیەک ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بەهۆی تاوانی باجەوە (skattebrott) لە زیندانیدان ئازاد دەکرێن  و ئەوانەشی پێشتر سزاکەیان تەواو کردووە مافی داواکردنی قەرەبوویان هەیە. بەو پێیە یاسای قەدەغەکردنی سزادانی دووجارەی تاوانکارانی باج هەموو دۆزەکان لە مانگی فێبرواری ساڵی 2009 ەوە دەگرێتەوە.

جێی ئاماژەیە پێش نزیکەی مانگێک دادگای باڵا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی تاوانی باجیان ئەندام داوە نابێت دووجار سزا بدڕین واتا بە گەڕاندنەوەی پارە و زیندانی لە دوای ئەو بڕیارە  لە ماوەی ئەم هاوینەدا بە دەیان کەس لە زیندانی ئازاد کران، ئەمڕۆش دادگا بڕیاری ئەوەی دا کە ئەم بڕیارە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە پێشتر بەوە هۆیەوە سزا دراون واتا (retroaktivt). 

بە پێی ئەو بڕیارە نوێیەی داداگا بە سەدەها کەس دەتوانن داوای پێداچوونەوە بە دۆزەکانیاندا بکەن و ئەو کەسانەی سزای زیندانییەکەیان تەواو کردووە دەتوانن داوای قەرەبوو بکەنەوە، ئەو کەسانەشی ناچار کراوان تاوانە (böter) بدەن مافی وەرگرتنەوەی پارەکەیان هەیە.

تا ئێستا لە سویدا ئەو کەسانەی کە ساختەیان لە باجداندا کردووە یاخود زانیاری هەڵەیان سەبارەت داهاتنامەی ساڵانە داوەتە دەستگەی باج بەو هۆیەوە بە گەڕاندندەوەی پارەکە بەزیادەوە سزا دراون و پاشان دۆزەکەیان نێردراوەتە دادگا و هەندێکیان سزای زیندانیش دراون. ئەمە دووجار سزادانە و دژ بە ڕێنماییەکانی یەکیەتیی ئەورووپایە ڕەخنەیان ئاڕاستەی سوید کردووە و هەر بۆیە دادگای باڵا یاسای سزادانی تاوانی باجی گۆڕی.

پرسیار ئەوەیە کە بۆچی سوید دووجار سزای تاوناکاری باجی داوە، واتا باجی زیادە بدات و زیندانیش بکرێت؟

-   لە مێژە لە سویددا سیستێمێکمان هەیە کە دەستگەی باج هەڵسەنگاندن بۆ دۆزێک دەکات و سزای باجی زێدە دەدات و ئینجا سزایەکی دیکە کە لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەسەر دەدرێت. ئەمەش بایلاندەر دەڵێت ڕێگەیەک بووە بۆ بەرگرتن لە تاوانی باج، بەڵام پاشان دەرکەوت کە ئەمە بە دووجار سزا چاو لێ دەکرێت و بە پێچەوانەی ڕێنمایی و نەریتی یەکیەتیی ئەوروپایە.

گۆڕینی سزای تاوانکارانی باج لەگەڵ رێنماییەکانی یەکیەتی ئەوروپادا گونجێنراوە کە لە ساڵی 2009 ەوە بڕیاری لەسەر دراوە و ئەوەشی کە وای لە سوید کرد پەیڕەوەی لە ڕێنماییەکانی یەکیەتی ئەوروپا بکات دۆزێکی سویدی بوو کە لە مانگی فێبرواری ئەمساڵدا لە یەکیەتی ئەوروپا بڕیاری لەسەر دەدرا و دادگای باڵای سویدی هیچ ڕێگەیەکی بۆ نەمایەوە جگە لە خۆگونجاندن لەگەڵ ریسا و رێنماییەکانی یەکیەتی ئەوروپادا. فرێدریک ڤێرسێل سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە لە ستۆکهۆلم دەڵێت. 

ئەم یاسایە دەبوا زووتر لەو کاتەوەی یەکیەتیی ئەوروپا ڕێنماییەکانی گۆڕی لە سویدیشدا بگۆڕدرایە ئیلیسابیت پالم دادوەری پیشوو لە دادگای ئەوروپی ڕەخنەگرانە دەڵێت سوید زیاد لە پێویست خۆی بە دوور لە رینماییەکانی یەکیەتی ئەوروپا گرتووە.

هاوڕای دادوەر ئیلیسابیت ئێریک بایلاندەرە پسپۆڕی بواری داد کە دەڵێت سوید دەبوا زووتر لە نەریتەکانی سزادانی تاوانکارانی باجی بگۆڕیایە بەتایبەت لەو دۆزە سویدییەی کە لەماوەی ئەمساڵدا چووە دادگای ئەوروپی، بەڵام ئەو کات بایلاندەر دەڵێت دادگای باڵا توشی لێکترازانێک ببوون و چاوەڕێیان دەکرد دەسەڵاتی یاسادانەر واتا حوکوومەت یاخود پەرلەمان بڕیار بدەن لەسەر گونجاندنی یاساکانی سوید لەگەڵ یەکیەتی ئەوروپا.

بەهەرحاڵ سوید لەم دۆزەوە دەتوانێت وانەیەک فێر بێت بەڕای فرێدریک ڤێرسێل سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە، ئەو دەلێت دەبێت لەوە تێ بگەین کە ئێمە بەشێکین لە یەکیەتیی ئەوروپا و چیتر پیاوی ماڵی خۆمان نین و زۆربەی یاسادانانی سوید کاریگەری لایەنی دیکە لەسەرە بۆ نموونە لەلایەن ڕێکخراوەی یەکیەتیی ئەوروپا،دادگای یەکیەتی ئەوروپا و دادگای ئەوروپییەوە دادەڕێژرێت نەک پەرلەمانی سوید خۆی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".