Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داوای مافی پەنابەری بۆ وەرگێڕە ئەفغانییەکان کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 juli 2013 kl 10.50
foto: Scanpix

ئەو ئەفغانییانەی کاری وەرگێڕییان بۆ هێزە سەربازییە سویدییەکانی ئەفغانستان کردووە یان دەبێت لە هێزی بەرگری سویدیدا دابمەزرێنرێن یاخود وەک بەشە پەنابەر (kvotflykting) واتا بەڕێککەوتن لەگەڵ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک گروپێک پەنابەر گەرەنتی هێنانیان بۆ سوید بکرێت. ئەمە پێشنیازی گروپێکی کارە بە نوێنەرایەتی هێزی بەرگری، دەستگەی کۆچ و حکوومەت.

-  فرێدریک بێنگتسۆن بەرپرسی مێدیا لە دەستگەی کۆچ دەڵێت ئەو پێشنیازە مانای ئەوەیە ئەو وەرگێڕانەی کە ناتوانرێت لە شوێنێکی دیکە دابمەزرێنرێن بەهۆی نالەباریی ئاسایشی ئەو وڵاتەوە بواریان بۆ دەڕەخسێنرێت بێنە سوید.

سوید پێشتر ئەم پرسەی ڕەت دەکردەوە  بەو مانایەی کە ئەو کەسانە دەبێت بێنە سوید و بە پرۆسەی ئاسایی داواکردنی پەنابەریدا تێبپەڕن. بەڵام ئێستا و پاش پێکهێنانی ئەو گروپی کارە هاوبەشەی دەستگە حوکوومییە بەرپرسەکان بڕیارە هەر لە ئەفغانستان لە دۆزی ئەو کەسانە بکۆڵدرێتەوە و مافی پەنابەرێتییان بدرێتێ. پرۆسەکەش بەو شێوەیەیە کە هێزی بەرگری سویدی لە هەڕەشەکانی سەر ژیانی ئەو کەسانە دەکۆڵێتەوە و پاشان دەستگەی کۆچ هەڵسەنگاندێکی بۆ دۆزەکەیان دەکات و بڕیار لەسەر مافی پەنابەرییان دەدرێت.

یەکێک لەو کەسانە زابیوڵا ڕەشیدیە ماوەی سێ ساڵ کاری وەرگێڕی بۆ هێزەکانی سوید لە باکوری ئەفغانستان کردووە و دەڵێت ئەو کارە مانای هەڕەشەیەکی بەردەوامە لەسەر ژیانت، ڕەشیدی پاش کاری وەرگێڕی دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە و گەندەڵی تالیبانەکانی ڕووماڵ کردووە تا هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت و لە ئەفغانستانەوە هەڵدێت بۆ سوید. ڕەشیدی پێشوازی لە پێشنیازەکەی حوکوومەت، هێزی بەرگری و دەستگەی کۆچ دەکات و جەخت لە هەڕەشەی سەر گیانی ئەو وەرگێڕانە دەکاتەوە و دەڵێت ئەو کەسانە پێناسەیان لای هەمووان ئاشکرایە.

هاوینی ڕابوردوو بوو 24 وەرگێڕی ئەفغانی داوای مافی پەنابەرییان لە سوید کرد ئەویش بەهۆی ترس و هەڕەشە لە تۆڵە لێکردنەوەیان لەلایەن لایەنگرانی تالیبانەوە ئەوکاتەی هێزەکانی سوید ساڵی 2014 واتا ساڵی داهاتوو لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.

سەرجەم 30 وەرگێڕ کاریان لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی سوید لە ئەفغانستان کردووە، حەوتیان لەلایەن هێزی بەرگرییەوە دامەزرێنرابوون و 23 یان لەلایەن کۆمپانیایەکی بەکرێدانی کارمەندەوە ئەو کارەیان وەرگرتبوو.

بەڵام پێشنیازی هێنانیان بۆ سوید ڕەخنەی لێ گیراوە بۆ نموونە هێزی بەرگری بەم چارەسەرە ڕازییە بەڵام بەرپرسی چالاکییەکان ئەندەرش سیلڤەر دەڵیت چارسەری باشتر ئەوەیە لە ناو ئەفغانستاندا کاری گونجاو و باشتریان بۆ بدۆزرێتەوە.

بەڵام پۆل ڤرانگێ مامۆستای زانکۆی ستۆکهۆلم لەبواری مافی هاوڵاتی بە پێچەوانەی سیلڤەر دەڵێت حوکوومەت لە دەسەڵاتیدایە مافی پەنابەریی بداتە هەر کەسێک و من پێم وایە دەبوا سوید بێ مەرج مافی پەنابەری بداتە ئەو وەرگێڕانە.  ڤڕانگێ دەڵێت ئەو پێشنیازەی دەستگە بەرپرسەکان جۆرێکە لە داڕستنی ڕۆتینێک ئەوەیش بۆ ئەوەی هەموو تێ بگەن کە مەرج نییە هەر کەس لە هێزی بەرگری سویدیدا کاری کردبێ مافی پەنابەری بدرێتێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".