Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاببا لە نێوان میژووی حەفتاکان و ئەمڕۆدا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 19 juli 2013 kl 16.14
foto:Scanpix

لەماوەی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابوردوودا بابەتێکی کۆن لە دونیای کلتوری 1970 کانەوە هاتۆتەوە بەر باس، ناڕەزایی و ڕقی چەپ بەرامبەر بە تیپی مۆسیقای بەناوبانگی سویدی ئاببا کە بەڕای چەپڕەوانی بواری کلتور بەرهەمی بازرگانیانەی ئەوکاتی تیپی ئاببا لەگەڵ ڕۆحی سەردەمەکەدا نەدەهاتەوە کە بریتی بوو لە بزوتنەوەیەکی هونەری مۆسیقای سیاسی. ئەم باسە لەگەڵ وتارێکی نوسەر مارییا شۆتێنیوس هاتەوە مەیدان کە لە ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەر بڵاوی کردەوە و ئەم پرسیارەی وروژاند بۆچی بزووتنەوەی چەپ لەبری ئەوەی لەبەری گەل بن کەچی هەمیشە دژ بە کلتوری میللی وەستاونەتەوە؟

-   من پێم وایە کلتوری چەپ گرفتی لەگەڵ کلتوری میللیدا هەبووە، زیاتر دەمەوێت بڵێم کە هەڵوێستی چەپەکانی بواری کلتور و هونەر دیکتاتۆرانە بوو بەشێوەیەک کە گەر کەسێک بەنیازی بەرهەمهێنانی هونەرێکی جیاواز لەوەی بزووتنەوەی چەپ چاوەڕێی بوو بەرهەم بهێنایە جێی لەو دەبوو ناچار هەستی بە فشار دەکرد و سویدی جی دەهێشت. شێۆتۆنیوس دەلێت.

لە ساڵانی حەفتاکاندا کلتوری چەپ لە سویددا پایەیەکی بەهێزی لە کۆمەڵگەدا هەبوو بەرارود بە ئێستا. بەرهەمی هونەری مۆسیقای پێشکەوتووخواز بەرفراوان بوو بۆ نموونە تیپی شانۆیی نەتەوەیی(Nationalteatern)، (Hoola Bandoola Band) کە هەموو ڕێڕەوی چەپ لە پەیامەکانیاندا ئاشکرا بوو. 

لە هەمانکاتدا تیپی مۆسیقای ئاببا پێگەیەکی بەرزی لە نێو دونیای هونەردا هەبوو ئاواز و هۆنراوەکانی ئەوان باس لە خۆشەویستی و ئیحساس بە پێچەوانەی ڕۆحی ئەو سەردەمەوە بوو کە دونیای مۆسیقا و گۆرانی پڕ بوون لە سیاسەت. ئەو کات ئاببا ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانیان دەفرۆشرا بەڵام ڕەخنەی ئەوەیان لێ دەگیرا کە بەرهەمەکانیان بازرگانین. ئینجا ساڵی 1974 ئەو کاتەی تیپی ئاببا پیشبڕکێکی مۆسیقای (Eurovision) یان بردەوە بەو شێوەیە پێشبڕکێکی ساڵی داهاتوو لە سوید بەڕێوە چوو کە بوە هۆی ڕێکخستنی فێستیڤاڵێکی پرۆتێست دژ بەو کارە.

لەو فیستیڤاڵەدا گۆرانی دژ بە یوروڤیشن دەوترا و بە فیستیڤاڵێکی ناڕەوشتیانە ناو دەبران بۆ نموونە ئەم گۆرانییە.

کاتێکیش مارییا شۆتێنیوس لەم چەند هەفتەیەی ڕابوردوودا لە وتارەکەیدا لە ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەر سەبارەت بە تیپی ئاببا نووسی بەراوردێک لە نێوان پرۆتێستەکانی ئەو کاتە دژ بە ئاببا و پێداهەڵدانەکەی ئێستاکرد کە هاوکات لە گەڵ کردنەوەی مۆزەخانەیەکی تایبەت بەو تیپە بیستران. شۆتێنیوس لە وتارەکەیدا دەپرسێت چۆن ئەو کات ئەو کەسانەی بەرهەمی ئاببایان حەز لێ بوو وەک خائین چاو لێ دەکران؟ کەچی ئێستا هەمان تیپ هیچ جێی پرسیار نین.

وەک وەڵامێک بۆ وتار و پرسیارەکانی مارییا شۆتێنیوس شارەزای بواری مۆسیقا و بزووتنەوەی هونەری ساڵی حەفتاکان میکائیل ڤەیێ نوسیویەتی کە شتێکی حاشاهەڵنەگرە کە تیپی ئاببا بەرهەمی باشیان پیشکەش کرد بەڵام بیریشمان نەچێت کە ئەو کاتە تیپی ئاببا هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر بۆمبارانکردنەکانی ڤێتنام وەرنەگرت یاخود بەرامبەر بە گوزەرانی ئەو کڕیکارانەی لە شاخەکانی کیرۆنا کاریان دەکرد. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە جیاوازی نێوان خەڵکی ئاسایی و هونەرمەندان هەڵوێستگرتن و دەنگ هەڵبڕین بوو.

- هەر لەو وتارەدا هاتووە ڤەیێ دەڵێت کە ئاخۆ دەکرا دونیای فەرهەنگ و هونەر لە درەوەی کۆمەڵگە و پرسەکانی بژین، جا هەر وتارەکە خۆشی دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە نەخێر نەدەکرا خۆ لەو ئەرکە بدزیتەوە، هەڵبەتە مەرجیش نییە هەموو هونەرێکی مۆسیقاش سیاسی بێت بەڵام ئەو ەکەسانەی هەڵوێست دەگرن زیاتر جێی سەرنج و گرنگیی کەسانی دەوروبەریانن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".