Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس منداڵە بێمۆڵەتەکان لە فێرگاوە دەستگیر ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 22 juli 2013 kl 11.34
Foto: Scanpix. Montage: Sveriges Radio

پۆلیسی سنوور لە هەرێمی سکۆنێ لە ڕێی فێرگاکانەوە بە دوای ئەو منداڵە بێمۆڵەتانەدا ناگەڕێن کە بە نایاسایی لە سویددا دەژین بەڵام مافی چوونە فێرگایان هەیە. بەرپرسی بنکەی پۆلیسی سکۆنێ بە دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە ئەوان هەرگیز لەڕێی فێرگاوە هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو منداڵانەی نەداوە لەبەرئەوەی ئەوە دایکوباوکی منداڵەکانە بڕیاری خۆشاردنەوە دەدەن نەک منداڵەکان خۆیان.

-  کریستینا هاللاندەر سپۆنگباری بەرپرسی پۆلیس سنوور لە هەرێمی سکۆنێ دەڵێت لەو ماوەیەی کە من بەرپرسی پۆلیس ئەم ناوچەیە بووم کاری وامان ئەنجام نەداوە و نابێت کاری وا بکرێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی پۆلیس سکۆنێ لە کاتێکدایە کە حوکوومت بڕیاری دا لە سەرەتای ئەم مانگەوە منداڵە بێمۆڵەتەکان مافی خوێندندیان هەبێت بەڵام نیگەرانی ئەوە هەبوو کە لەهەمان کاتدا پۆلیس مافی دەستگیرکردنی ئەو منداڵانەی هەیە.

مارییا لویس لوندباری دەروونناس و بەرپرسی یەکە لە گروپی پشتگیری منداڵ و لاوانی بەرکەوتەی ئەشکەنجە و جەنگ ئەو ڕاگەیاندنەی پۆلیس سکۆنێی پێخۆشە و دەڵیت فێرگا لە ژیانی ئەو منداڵە بێمۆڵەتانەدا جۆرێک لە متمانە و ئارامییان بۆ دەڕيخسێنێت و بۆیە گرنگە هەست بکەن فێرگا شوێنێکی ئازادە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".