Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیلدت پشتگیری لە تۆمارکردنی حیزبوڵا لە لیستی تیرۆردا دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 22 juli 2013 kl 13.06
foto:scanpix

وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت پشتگیری لە بڕیاری یەکیەتیی ئەوروپا دەکات بۆ تۆمارکردنی حیزبوڵا لە لیستی تێرۆریستاندا، بیلدت دەڵێت لە دوو حاڵەتدا دەتوانین بڵێین کە حیزبوڵا ئامادەکاری بۆ کاری تیرۆریستی و ئەنجامدانی لە سنوری یەکیەتی ئەوروپادا داوە ئەمەش کارێکە قوبوڵ ناکرێت و بۆیە لە لیستی تیرۆریستان تۆمار دەکرێن.

ئەو دوو حاڵەتەی بیلدت ئاماژەیان پێ دەدات یەکێکیان ڕووداوەکەی ساڵی پاری ناوچەی گەشتیاری بورگاسە لە بولگاریا کە تێیدا پێنج گەشتیاری ئیسرائیلی کوژران و ئەوی دیکەیان ڕو‌ەڵماڵین بوو لە هەوڵێکی هاوشێوە لە ناوچەی گەشتیاری لە قوبروس دژ بە گەشتیارە ئیسرائیلییەکان. ئەو کات سویدیییەکی بەڕەگەز لوبنانی بە گومانی ئەنجامدانی ئەو کارە دەستگیر کرا.  

جێی باسە بیلدت لە حالێ حازردا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە کە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکیەتیی ئەوروپا  بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ناساندنی حیزبوڵا وەک تیرۆیست کۆ بونەوە و بڕیارییان دا. بەڵام ئەوەی کە سەختە جیاکردنەوەی کاری هێزە سەربازییەکانی حیزبووڵایە لە کارە سیاسییەکانی کە بێگومان بیلدت دەڵێت هێزێکی سیاسی بەهێزی ناوچەکەن و پێمان خۆش بێت یان نا دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵیان هەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".