Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industribyggnad med kraftig rökutveckling som följd och spridningsrisk till närliggande fastigheter. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på din lokala P4 kanal.
(Publicerat idag kl 12.35)

ڤاتنفاڵ بە ملیاردەها زەرردەکات و کۆمپانیاکەش دەبێت بە دوو بەشەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 23 juli 2013 kl 10.57
foto: Scanpix

گەورە کۆمپانیای دەوڵەتی وزە ڤاتنفاڵ (Vattenfall) ئەم بەیانییە ڕایگەیاند کۆمپانیاکەیان توشی زەرەرێکی زۆر هاتووە و لە ساڵی داهاتووەوە کۆمپانیاکەش دەکات بە دوو بەشەوە بەشێکی لە باکور و ئەوەی دیکە لە ئەوروپا، ئەم هەنگاوە بەو هیوایەیە کۆمپانیاکە بتوانێت جارێکی دیکە بکەوێتە سەر پێی خۆی. سەبارەت بە هۆکاری ئەم بریارە ڤاتنفاڵ دەڵین گرانبوونی بازاڕی وزەیە لە ئەوروپادا بەگشتی کە کاریگەری لەسەر هەموو بەرهەمهێنەرانی وزەی لە ئەوروپا دانەوە.

ڤاتنفاڵ بەرامبەر بارودۆخی بازاڕ ڕەشبینە و پێیان وانییە بەم زوانە ببوژێنەوە هەر بۆیە کۆمپانیاکە بەنیازە  دەستپیوەگرتنێکی توند بخاتە گەڕ کە سەرمایەکەیان بە 29.7 ملیارد کرۆن کەم بکەنەوە، ئەوەشی کە کۆمپانیاکە دەکەن بە دوو بەشەوە بۆ ئەوەیە کە دەرگا بۆ خاوەنی نوێ لە ئەوروپادا بکەنەوە و لە کاتی قەیراندا ئەرکەکان دابەش بکەن.  

لێکۆڵەوەر لە بانکی سوێدبانکەوە دەڵێت ئەم کێشەیە کاریگەری لەسەر هاوڵاتییانی کڕیاری وزە نابێت و پێویست ناکات نیگەران بن.  

جێی باسە زنجیرە کۆمپانیای (Vattenfall SB) بنکەی سەرەکیان لە ستۆکهۆلم و یەکێکە لە سێ گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی وزە لە سویددا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".