Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێنتێزیی مێشک لە نێو لاواندا زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 23 juli 2013 kl 14.22
foto: scanpix

ژمارەی ئەو لاوانەی توشی خوێنتێزیی مێشک (stroke) دەبن زیادی کردووە بەڵام ژمارەی توشبووانی بە ساڵاچوو کەم بۆتەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە شاری یۆتۆبۆری. بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە 400 هەزار حاڵەت لە تەمەنی 18 بۆ 44 ساڵ و لەماوەی 1987-2010 کۆڵراوەتەوە و دەرکەوتووە کە خوێنتێزیی مێشک هەر ساڵێک بە لەسەدا 1.5 زیادی کردووە.

تا ئێستا هۆکاری زیادبوونی خوێنتێزیی مێشک لە نێو لاواندا دیاریی نەکراوە بەڵام لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بە گۆڕانی شێوازی ژیانی لاوان و زیادبوونی کێش دەکات. بەڵام ئەوەشی کە ئێستا تەکنیکێکی باشتر لە ئارادایە بۆ دەرخستنی خوێنتێزیی مێشک هۆکارێکە کە ژمارەی نێو ئامارەکانیش بەرز بۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".