Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرخۆشیی دەریاوانان لە کەمبوونەوەدایە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 23 juli 2013 kl 16.12
Foto: Leif R Jansson/Scanpix

سەرخۆشیی دەریاوانی (sjöfylleri)بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، ساڵی پار 228 حاڵەت ڕاگەیەندراوە ئەمە کەمترین ژمارەی سەرخۆشی دەریاوانانە لەو کاتەوەی یاساکانی تایبەت بەو پرسە پیش سێ ساڵ لەمەوبەر گۆڕان. هەروەها دەستگەی چاودێری کەناردەریا لەماوەی ئەمساڵدا و تا 17 ی ئەم مانگە 70 حاڵەتی سەرخۆشی دەریاوانی تۆمارکراوە، ئەمە بەراورد بە هەمان وەرزی ساڵی 2010 ئەو ژمارەیە  دوو ئەوەندە زیاتر واتا  170 حاڵەت بووە. 

ئەم ئامارانە لەلایەن دەستگەی بەرگرتن لە تاوان (Brå) شەوە جەختی لێ کراوەتەوە. هۆکاری کەمبوونەوەی ئەم دیاردەیە بە پیێ پۆلیس دەگەڕێتەوە بۆ ئێستا خەڵکی چاویان بۆ یاساکان کراوەتەوە و بە هۆی سستی ڕەوتی بازاڕەوە کەسانێکی کەمتر لەجاران بەلەم و پاپۆڕ بەکار دەهێنن.   

مەبەست لە سەرخۆشی دەریاوان ئەوەیە کە خەڵکی بە مەستی بەلەمەکانیان لێ دەخوڕن کە پیشتر بۆتە هۆی چەندین ڕووداوی دەریا و مردنی لێ بۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".